پەندەکان پەندەکانی سلێمان, بەش پەندەکانی سلێمان, بەش 9
بانگەوازی دانایی و گێلایەتی
دانایی خانووی خۆی بنیاد ناوە،
حەوت9:1 لەوانەیە ژمارە حەوت بۆ هێمای تەواوەتی و ڕێکوپێکی ماڵەکە بەکارهاتووە. بڕوانە ئاشکراکردن 1:19. کۆڵەکەکەی داتاشیوە.یەکەم تیمۆساوس 3:15; عیبرانییەکان 3:6; ئاشکراکردن 3:12
سەربڕدراوەکەی سەربڕیوە و شەرابەکەی تێکەڵ کردووە،
هەروەها خوانەکەی ئامادە کردووە.
کەنیزەکانی خۆی ناردووە و بانگ دەکات،
لەسەر بەرزاییەکانی شار:لۆقا 14:16
«کێ ساویلکەیە، با ڕوو لێرە بکات!»
بە تێنەگەیشتووش دەڵێت:مەتا 11:25; یەکەم کۆرنسۆس 1:27
«وەرن، لە نانی من بخۆن و
لەو شەرابەی تێکەڵم کردووە بخۆنەوە.یۆحەنا 6:48; ئیشایا 55:1
واز لە ساویلکەیی بهێنن و بژین،
بە ڕێگای تێگەیشتندا بڕۆن.»تیتۆس 2:12
ئەوەی گاڵتەجاڕ تەمبێ بکات شەرمەزاری دەست دەکەوێت،
ئەوەی بەدکار سەرزەنشت بکات خۆی لەکەدار دەکات.
سەرزەنشتی گاڵتەجاڕ مەکە، نەوەک ڕقی لێت بێتەوە؛
سەرزەنشتی دانا بکە، تۆی خۆشدەوێت.پەندەکان 15:12; مەتا 7:6
ڕێنمایی دانا بکە، داناتر دەبێت،
کەسێکی ڕاستودروست فێر بکە، زاناتر دەبێت.پەندەکان 27:6
لەخواترسی سەرەتای داناییە،
ناسینی خودای پیرۆزیش تێگەیشتنە،پەندەکان 1:7
چونکە بە دانایی ڕۆژگارت زیاد دەکات،
ساڵانی ژیانت پتر دەبێت.پەندەکان 10:27
ئەگەر دانا بیت، داناییەکەت پاداشتت دەداتەوە؛
ئەگەر گاڵتەجاڕ بیت، تەنها لەسەر خۆت دەکەوێت.
گێلایەتی وەک خاتوونێکی بە بۆڵەبۆڵە،
ساویلکەیە و هیچ شتێک نازانێت.
لە بەردەرگای ماڵەکەی دادەنیشێت،
لەسەر کورسییەک لە بەرزترین شوێنی شار،
بۆ بانگکردنی ڕێبوارەکان،
ئەوانەی لە ڕێچکەی خۆیان دەڕۆن:
«کێ ساویلکەیە، با ڕوو لێرە بکات!»
بە تێنەگەیشتووش دەڵێت:
«ئاوی دزراو شیرینە،
نانی بە دزی بەتامە.»پەندەکان 20:17
بەڵام ئەوان نازانن، خێوەکان لەوێن،
میوانەکانی نەزانیش لەناو جەرگەی جیهانی مردوواندان.پەندەکان 7:27