پەندەکانPro پەندەکانی سلێمانPřísloví, بەشkapitola پەندەکانی سلێمانKniha přísloví, بەشkapitola 9

Překlady Porovnat

بانگەوازی دانایی و گێلایەتی

دانایی خانووی خۆی بنیاد ناوە،

حەوت9‏:1 لەوانەیە ژمارە حەوت بۆ هێمای تەواوەتی و ڕێکوپێکی ماڵەکە بەکارهاتووە. بڕوانە ئاشکراکردن 1‏:19‏‏.‏ کۆڵەکەکەی داتاشیوە.یەکەم تیمۆساوس 3:15; عیبرانییەکان 3:6; ئاشکراکردن 3:12

سەربڕدراوەکەی سەربڕیوە و شەرابەکەی تێکەڵ کردووە،

هەروەها خوانەکەی ئامادە کردووە.

کەنیزەکانی خۆی ناردووە و بانگ دەکات،

لەسەر بەرزاییەکانی شار:لۆقا 14:16

«کێ ساویلکەیە، با ڕوو لێرە بکات!»

بە تێنەگەیشتووش دەڵێت:مەتا 11:25; یەکەم کۆرنسۆس 1:27

«وەرن، لە نانی من بخۆن و

لەو شەرابەی تێکەڵم کردووە بخۆنەوە.یۆحەنا 6:48; ئیشایا 55:1

واز لە ساویلکەیی بهێنن و بژین،

بە ڕێگای تێگەیشتندا بڕۆن.»تیتۆس 2:12

ئەوەی گاڵتەجاڕ تەمبێ بکات شەرمەزاری دەست دەکەوێت،

ئەوەی بەدکار سەرزەنشت بکات خۆی لەکەدار دەکات.

سەرزەنشتی گاڵتەجاڕ مەکە، نەوەک ڕقی لێت بێتەوە؛

سەرزەنشتی دانا بکە، تۆی خۆشدەوێت.پەندەکان 15:12; مەتا 7:6

ڕێنمایی دانا بکە، داناتر دەبێت،

کەسێکی ڕاستودروست فێر بکە، زاناتر دەبێت.پەندەکان 27:6

لەخواترسی سەرەتای داناییە،

ناسینی خودای پیرۆزیش تێگەیشتنە،پەندەکان 1:7

چونکە بە دانایی ڕۆژگارت زیاد دەکات،

ساڵانی ژیانت پتر دەبێت.پەندەکان 10:27

ئەگەر دانا بیت، داناییەکەت پاداشتت دەداتەوە؛

ئەگەر گاڵتەجاڕ بیت، تەنها لەسەر خۆت دەکەوێت.

گێلایەتی وەک خاتوونێکی بە بۆڵەبۆڵە،

ساویلکەیە و هیچ شتێک نازانێت.

لە بەردەرگای ماڵەکەی دادەنیشێت،

لەسەر کورسییەک لە بەرزترین شوێنی شار،

بۆ بانگکردنی ڕێبوارەکان،

ئەوانەی لە ڕێچکەی خۆیان دەڕۆن:

«کێ ساویلکەیە، با ڕوو لێرە بکات!»

بە تێنەگەیشتووش دەڵێت:

«ئاوی دزراو شیرینە،

نانی بە دزی بەتامە.»پەندەکان 20:17

بەڵام ئەوان نازانن، خێوەکان لەوێن،

میوانەکانی نەزانیش لەناو جەرگەی جیهانی مردوواندان.پەندەکان 7:27