زەبوورەکان زەبوورەکان, زەبوور زەبوورەکان, زەبوور 113
هەلیلویا!
ئەی بەندەکانی یەزدان، ستایشی بکەن،
ستایشی ناوی یەزدان بکەن.زەبوورەکان 135:1
با ستایشی ناوی یەزدان بکرێت،
لە ئێستاوە و هەتاهەتایە.دانیال 2:20
لە ڕۆژهەڵاتەوە هەتا ڕۆژئاوا،
با ستایشی ناوی یەزدان بکرێت.مەلاخی 1:11
یەزدان لە سەرووی هەموو نەتەوەکانەوەیە،
شکۆمەندی بەسەر ئاسمانەوەیە.زەبوورەکان 97:9
کێ وەک یەزدانی پەروەردگارمانە،
ئەوەی لە ئاسمان دانیشتووە،زەبوورەکان 138:6; ئیشایا 57:15
ئەوەی دەچەمێتەوە
هەتا بڕوانێتە ئاسمان و زەوی؟
ئەو هەژار لەناو خۆڵ ڕاست دەکاتەوە،
کڵۆڵ لەناو زبڵخانە بەرز دەکاتەوە،یەکەم پاشایان 16:2
بۆ ئەوەی لەگەڵ میران داینیشێنێت،
لەگەڵ میرانی گەلی خۆی.یەکەم ساموئێل 16:12
ئافرەتی نەزۆک دەکاتە خاوەن ماڵ،
دەیکاتە دایکێکی شادمان لەنێو منداڵانی.
هەلیلویا!زەبوورەکان 68:6