زەبوورەکان زەبوورەکان, زەبوور زەبوورەکان, زەبوور 14
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی داود.
گێل14:1 لە عیبری مەبەستی لە کەسی بەدڕەوشتە. لە دڵی خۆیدا دەڵێت: «خودا نییە.»
ئەوانە گەندەڵن و کردەوەکانیان پیسە،
کەس نییە چاکە بکات.زەبوورەکان 10:6; زەبوورەکان 53:1
یەزدان لە ئاسمانەوە سەیری ئادەمیزاد دەکات،
تاکو بزانێت کەس هەیە تێگەیشتوو بێت،
کەس هەیە ڕوو لە خودا بکات.زەبوورەکان 33:13; زەکەریا 9:1
هەموو ڕوویان وەرگێڕا،
هەموو گەندەڵ بوون،
کەس نییە چاکە بکات،
تەنانەت یەکێکیش نییە.ڕۆما 3:10
ئایا ئەم هەموو گوناهبارانە هیچ نازانن؟
ئەوانەی وەک نان گەلەکەی من دەخۆن و
ئەوانەی لە یەزدان ناپاڕێنەوە.
لەوێ ترسێکی گەورەیان لێ نیشت،
چونکە خودا لەناو کۆڕی ڕاستودروستان ئامادەیە.
ئێوەی گوناهبار سووکایەتی بە پلانی هەژاران دەکەن،
بەڵام یەزدان پەناگای ئەوانە.ژیرمەندی 9:16
با ڕزگاریی ئیسرائیل لە سییۆنەوە14:7 مەبەست لە شاری سییۆنە لە ئۆرشەلیم کە خودا بەڵێنی داوە لەوێ نیشتەجێ دەبێ. دەربکەوێت!
کاتێک یەزدان گەلەکەی خۆی لە ڕاپێچکراوی دەگەڕێنێتەوە،
با یاقوب شاد و ئیسرائیل دڵخۆش بێت!زەبوورەکان 53:6; ئیشایا 59:20