ئیشایا ئیشایا, بەش ئیشایا, بەش 49
بەندەی یەزدان
ئەی دوورگەکان، گوێم لێ بگرن،
ئەی نەتەوە دوورەکان، گوێ شل بکەن:
یەزدان پێش لەدایکبوونم بانگی کردم،
لەناو سکی دایکمەوە دیاری کردم.ئیشایا 45:3; یەرمیا 1:5; مەتا 1:21
دەمی منی کرد بە شمشێرێکی تیژ،
لە سێبەری دەستی خۆیدا منی شاردەوە،
منی کردە تیرێکی تیژکراو،
لەناو تیردانەکەی منی شاردەوە.عیبرانییەکان 4:12; ئاشکراکردن 1:16; ئیشایا 51:16
بە منی فەرموو: «تۆ بەندەی منیت،
ئیسرائیل، ئەوەی بەهۆیەوە شکۆی خۆم دەردەخەم.»مەتا 12:18; یۆحەنا 17:4
منیش گوتم: «بەخۆڕایی ماندوو بووم،
لە شتی هیچوپووچدا توانای خۆمم نەهێشت،
بەڵام دادم لەلای یەزدانە و
پاداشتم لای خودامە.»
ئێستاش یەزدان ئەمە دەفەرموێت،
یەزدان کە لە سکی دایکمەوە شێوەی منی کێشا،
بۆ ئەوەی ببم بە بەندەی خۆی،
تاوەکو یاقوب بۆ لای ئەو بگەڕێنمەوە و
ئیسرائیلیش بخەمەوە پاڵ ئەو،
جا لەبەرچاوی یەزدان شکۆمەند دەبم و
خوداشم دەبێتە هێزم،
ئەو دەفەرموێت:
«ئەمە شتێکی کەمە بۆ تۆ کە بەندەی من بیت
بۆ هەستانەوەی هۆزەکانی یاقوب و
بۆ گەڕانەوەی ئەوانەی کە لە ئیسرائیل ئەوانم پاراست،
بەڵکو دەتکەمە ڕووناکی بۆ نەتەوەکان
تاکو ڕزگاریم بەوپەڕی زەوی بگەیەنیت49:6 بڕوانە لۆقا 2:29-32..»ئیشایا 42:6; کردار 13:47
یەزدان، پیرۆزەکەی ئیسرائیل، ئەوەی دەیکڕێتەوە، دەفەرموێت:
بە گیان ڕیسواکراو، بەوەی مایەی ڕقی نەتەوەیە،
بە خزمەتکاری فەرمانڕەواکان:
«پاشایان دەبینن و هەڵدەستن،
میرانیش کڕنۆش دەبەن،
لەبەر یەزدان کە دڵسۆزە و
لەبەر پیرۆزەکەی ئیسرائیل کە تۆی هەڵبژارد.»ئیشایا 53:3
گەڕانەوەی ئیسرائیل
یەزدان ئەمە دەفەرموێت:
«لە کاتی پەسەندیم وەڵامت دەدەمەوە،
لە ڕۆژی ڕزگاریدا یارمەتیت دەدەم،
جا دەتپارێزم و دەتکەمە پەیمان بۆ گەل،
بۆ بوژاندنەوەی زەوی،
بۆ بەمیراتکردنی میراتی چیاوچۆڵەکان،دووەم کۆرنسۆس 6:2
بە دیلەکان دەڵێت: ”وەرنە دەرەوە،“
بەوانەی لە تاریکیدان: ”ئازاد بن!“
«لەسەر ڕێگاکان دەلەوەڕێن،
لەوەڕگاکانیان لەسەر هەموو گردۆڵکەیەکی ڕووتەنن.ئیشایا 61:1
نە برسی دەبن و نە تینوو،
نە گەرما لێیان دەدات و نە خۆر،
چونکە ئەوەی بەزەیی پێیاندا دێتەوە، ڕێنماییان دەکات و
بۆ سەر کانیاوەکانیان دەبات.ئاشکراکردن 7:16
هەموو چیاکانم دەکەم بە ڕێگا و
ڕێڕەوەکانم بەرز دەبنەوە.ئیشایا 62:10
ئەوەتا ئەمانە لە دوورەوە دێن و
ئەوەتا ئەمانە لە باکوور و ڕۆژئاواوە و
ئەمانەش لە ناوچەی ئەسوانەوە.»
ئەی ئاسمان، هاواری خۆشی بکە،
ئەی زەوی، شادمان بە!
چیاکان دەکەونە ناو هاواری خۆشییەوە،
چونکە یەزدان دڵنەوایی گەلی خۆی دەکات و
بەزەیی بە زەلیلەکانیدا دێتەوە.زەبوورەکان 96:11; ئاشکراکردن 12:12; ئیشایا 52:9
بەڵام سییۆن گوتی: «یەزدان بەجێی هێشتم!
پەروەردگار لەبیری کردم.»یەرمیا 31:20
«چۆن دایک کۆرپەی شیرەخۆرەی خۆی لەبیر دەکات،
یان بەزەیی بە بەری سکی خۆی نایەتەوە؟
تەنانەت ئەویش لەبیر دەکات،
بەڵام من تۆ لەبیر ناکەم.مەتا 7:11; لۆقا 15:20; یۆحەنا 14:18
ئەوەتا لەناو لەپم تۆم هەڵکۆڵیوە،
هەمیشە شووراکانت لەبەرچاومن.زەبوورەکان 51:18
کوڕەکانت خێرا دەگەڕێنەوە،
ڕووخێنەران و تێکدەرانت لێت دەچنە دەرەوە.
چاوهەڵبڕە بۆ دەوروبەرت و ببینە!
هەموو کۆبوونەوە، هاتن بۆ لات.»
یەزدان دەفەرموێت: «بە گیانی خۆم،
تۆ هەموویان وەک خشڵ لەبەر دەکەیت،
وەک بووک خۆت بەوان دەڕازێنیتەوە.ئیشایا 56:7; ئیشایا 60:4
«هەرچەندە بوویت بە شوێنێکی کەلاوە و وێران و
خاکەکەشت ڕووخێنرا،
بەڵام ئێستا تەنگ دەبیت بۆ دانیشتووان،
لووشدەرانت دوور دەکەونەوە.
ڕۆژێک لە ڕۆژان گوێت لێ دەبێت
کە کوڕانی سەردەمی سک سووتاویت دەڵێن:
”ئەم جێیە تەنگە بۆمان،
جێمان بکەرەوە با نیشتەجێ بین.“
لە دڵی خۆتدا دەڵێیت:
”کێ ئەمانەی بۆ من بوو
کە من سک سووتاو و نەزۆکم،
دوورخراوە و دەربەدەرم؟
ئەی کێ بەخێوی کردن؟
ئەوەتا من بە تەنها مابوومەوە،
ئەمانە لەکوێ بوون؟“»ئیشایا 60:4
یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت:
«ئەوەتا من دەست بۆ نەتەوەکان بەرز دەکەمەوە،
بۆ گەلانیش ئاڵای خۆم بەرز دەکەمەوە،
جا کوڕەکانت بە باوەش دەهێنن و
کچەکانیشت لەسەر شانیان هەڵدەگرن.ئیشایا 66:12; ئیشایا 66:20; لۆقا 18:15; لۆقا 18:17
پاشاکان تۆ پەروەردە دەکەن،
شاژنەکانیان دەبنە دایەنی تۆ،
ڕوویان لە زەوی دەبێت،
کڕنۆشت بۆ دەبەن و تۆزی پێیەکانت دەلێسنەوە،
ئیتر تۆ دەزانیت کە من یەزدانم.
ئەوانەی شەرمەزار نابن ئەوانەن چاوەڕوانی منن.»ئیشایا 60:16
ئایا دەستکەوت لە پاڵەوان دەبردرێت؟
ئایا ڕاپێچکراو لە دەستی ستەمکار دەربازی دەبێت؟مەتا 12:29
بەڵام یەزدان ئەمە دەفەرموێت:
«تەنانەت ڕاپێچ لە چنگی پاڵەوانیش دەبردرێت،
دەستکەوت لە چنگی زۆرداریش دەرباز دەبێت.
من دژایەتی دژەکانت دەکەم و
من منداڵەکانت ڕزگار دەکەم.لۆقا 11:22; ئیشایا 49:9
وا دەکەم ستەمکارانت گۆشتی خۆیان بخۆن و
وەک شەرابی شیرین، بە خوێنی خۆیان سەرخۆش بن.
جا هەموو مرۆڤ دەزانێت
من کە یەزدانم ڕزگارکەری تۆم،
ئەوەش کە دەتکڕێتەوە توانادارەکەی یاقوبە.»ئاشکراکردن 16:6; حزقیێل 7:27; حزقیێل 21:15