شینەکانی یەرمیاLam شینەکانی یەرمیاPláč, بەشkapitola شینەکانی یەرمیاPláč Jeremiášův, بەشkapitola 3

Překlady Porovnat

من ئەو پیاوەم کە زەلیلیم بینی

بە گۆچانی تووڕەیی ئەو.حزقیێل 7:10

منی بە پێش خۆی دا و

منی بە تاریکاییدا برد، بەبێ هیچ ڕووناکییەک.یەرمیا 13:16

بێگومان، دەستی لە دژی من بەرزدەکاتەوە

بە بەردەوامی و بە درێژایی ڕۆژ.ئەیوب 19:21

گۆشت و پێستی منی پیرکرد،

ئێسکەکانی شکاندم.

دەوری گرتم و گەمارۆی دام

بە ژەهر و ناخۆشی.یەرمیا 9:15

ناچاری کردم لەناو تاریکیدا نیشتەجێ بم

وەک ئەوانەی لەمێژە مردوون.زەبوورەکان 143:3

لەناو پەرژینێک بەندی کرد بۆ ئەوەی نەتوانم هەڵبێم،

زنجیرەکانی منی قورس کرد.ئەیوب 19:8

هەروەها کاتێک هاوار دەکەم و داوای فریاکەوتن دەکەم،

بەڵام نزاکانم ڕادەگرێت.

بەردی تاشراوی کەڵەکە کرد و ڕێگای منی پێ گرت،

ڕێڕەوەکانی منی خواروخێچ کرد.هۆشەع 2:6

وەک ورچێک بۆم لە بۆسەدایە،

وەک شێرێک خۆی مات دەکات،هۆشەع 5:14; هۆشەع 13:7

منی لەڕێ لادا و پارچەپارچەی کردم،

منی وێران کرد.

کەوانەکەی ڕاکێشا

منی کردە نیشانەی تیرەکانی.ئەیوب 16:12

تیرەکانی تیردانەکەی

لە دڵم چەقاند.

هەموو گەلەکەم سووکایەتیم پێ دەکەن،

بە درێژایی ڕۆژ بە گۆرانی گاڵتەم پێ دەکەن.ئەیوب 30:9

تێری کردم لە تاڵی،

زەقنەبووتی دەرخوارد دام.ئەیوب 9:18

بە چەو ددانەکانی منی وردوخاش کرد،

منی لەناو خۆڵەمێش پەستایەوە.پەندەکان 20:17

من لە ئاشتی بێبەش کراوم،

سەرکەوتنم لەبیرچووەوە.

ئینجا گوتم، «شکۆمەندیم نەما،

هەروەها هیوام بە یەزدان بڕا.»یەرمیا 17:13

دێتەوە بیرم، ڕۆژانی زەلیلی و سەرگەردانیم،

وەک ژەهر و زەقنەبووت بوون.

بە باشی بەبیرم دێتەوە،

لە ناخەوە ڕۆحم خەمبارە.مەرقۆس 15:23

بەڵام ئەوە دەهێنمەوە یادم و

لەبەر ئەوە هیوام هەیە:

بەهۆی خۆشەویستی نەگۆڕی یەزدانە کە لەناونەچووین،

چونکە بەزەییەکەی تەواو نابێت.نەحەمیا 9:31; زەبوورەکان 86:13; یۆحەنا 3:16

ئەوانەت هەموو بەیانییەک نوێن؛

دڵسۆزییەکەت چەند گەورەیە.زەبوورەکان 138:8

بە خۆم دەڵێم: «یەزدان بەشی منە،

لەبەر ئەوە هیوام بەوە.»زەبوورەکان 16:5; یەرمیا 10:16

یەزدان چاکە بۆ ئەوانەی هیوایان بەو هەیە،

بۆ ئەو کەسەی داوای ئەو دەکات.زەبوورەکان 34:8; حەبەقوق 2:3

باشە بۆ کەسێک بە بێدەنگی چاوەڕێ بکات

بۆ هاتنی ڕزگاریی یەزدان.

باشە پیاو نیر هەڵبگرێت

هەر لە تەمەنی منداڵییەوە.زەبوورەکان 119:71

با بە تەنها دانیشێت و بێدەنگ بێت،

چونکە یەزدان ئەمەی بەسەرهێناوە.زەبوورەکان 39:9; زەبوورەکان 77:10

با سەری بخاتە ناو خاکوخۆڵ،

لەوانەیە هێشتا هیوای مابێت.

با ڕوومەتی بۆ ئەوە ڕابگرێت کە لێی دەدات،

با تێربێت لە ڕیسوایی.مەتا 5:39

چونکە کەس بۆ هەتاهەتایە

لەلایەن پەروەردگارەوە ڕەت ناکرێتەوە.زەبوورەکان 77:7

لەگەڵ ئەوەی دڵتەنگی دەهێنێت، میهرەبانیش نیشان دەدات،

بەپێی گەورەیی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی.زەبوورەکان 30:5; ئیشایا 54:7; میخا 7:18

ئەو کەس لە دڵەوە زەلیل ناکات و

دڵتەنگی ناکات.

تێکشکاندنی دیلەکانی هەموو زەوی

لەژێر پێ،

یان بێبەشکردنی کەسێک لە مافی خۆی

لەبەردەم خودای هەرەبەرز،

یان بەدوورگرتنی مرۆڤ لە دادپەروەری،

ئایا پەروەردگار هەموو ئەمانە نابینێت؟

کێ دەتوانێت قسە بکات قسەکەی بێتەجێ،

ئەگەر پەروەردگار فەرمانی نەدابێت؟

ئایا ڕوودانی چاکە و خراپە

بە فەرمایشتی خودای هەرەبەرز نییە؟یۆحەنا 1:3

بۆچی مرۆڤی زیندوو گلەیی بکات

کاتێک لەسەر گوناهەکانی سزا دەدرێت؟یەرمیا 30:15; مەتا 7:3

با هەڵسوکەوتمان بپشکنین و تاقی بکەینەوە و

بگەڕێینەوە بۆ لای یەزدان.یەرمیا 3:23; یەکەم کۆرنسۆس 11:28

با دڵ و دەستمان بەرزبکەینەوە

بۆ خودا لە ئاسمان، بڵێین:

«ئێمە گوناهمان کرد و یاخی بووین،

تۆش لێمان خۆش نەبوویت.دانیال 9:5

«خۆت بە تووڕەیی داپۆشی و ڕاوتناین،

بەبێ بەزەیی ئێمەت کوشت.

بە هەور خۆت داپۆشی

بۆ ئەوەی نوێژەکانمان نەگاتە لات.

ئێمەت کرد بە پاشەڕۆ و نەویستراو

لەنێو گەلان.یەکەم کۆرنسۆس 4:13

«هەموو دوژمنانمان

دەمیان لێمان کردەوە.

ترس و تەڵە باڵی بەسەرماندا کێشا،

لەناوچوون و وێرانی.»ئیشایا 24:17

چاوەکانم کانی فرمێسک هەڵدەڕێژن

لەبەر ئەوەی گەلەکەم لەناوچوون.یەرمیا 14:17

چاوەکانم فرمێسک هەڵدەڕێژن و ناوەستن

بەبێ پسانەوە،

تاوەکو یەزدان لە ئاسمانەوە

تەماشای خوارەوە بکات و ببینێت.زەبوورەکان 80:14

ئەوەی دەیبینم گیانم ئازار دەدات

لەبەر ئازاری کچانی شارەکەم.شینەکانی یەرمیا 1:16

ئەوانەی دوژمنی من بوون بەبێ هۆ

وەک چۆلەکە ڕاویان کردم.یەرمیا 12:9

بە زیندووێتی منیان فڕێدا ناو چاڵ،

بەردیان تێمگرت.یەرمیا 37:15

نوقومی ئاو بووم،

گوتم: «خەریکە بمرم.»

ئەی یەزدان، لە قووڵایی چاڵەوە

بە ناوی تۆوە نزا دەکەم.زەبوورەکان 130:1

گوێت لە دەنگم بوو:

«گوێت دامەخە کاتێک هاوار و هانات بۆ دەهێنم.»

ئەو ڕۆژەی نزام بۆ کردیت نزیک بوویتەوە،

فەرمووت: «مەترسە!»

ئەی پەروەردگار، بەرگریت لە کێشەی من کرد،

ژیانی منت کڕییەوە.

ئەی یەزدان، ستەمدیدەیی منت بینی.

دادوەری کێشەکەم بکە!

هەموو تۆڵەسەندنەوەکەی ئەوانت بینی،

هەموو پیلانەکانیان لە دژی من.

ئەی یەزدان، گوێت لە ڕیسواکردنەکەیان بوو،

هەموو پیلانەکانیان لە دژی من؛

ئەوەی دوژمنەکانم بە درێژایی ڕۆژ لە دژی من

باسی دەکەن و دەیچرپێنن.

تەماشایان بکە! هەستان و دانیشتنیان،

بە گۆرانییەکانیان گاڵتەم پێ دەکەن.

ئەی یەزدان، سزایان بدە،

بەپێی کردەوەکانی دەستیان.زەبوورەکان 28:4

پێچە لەسەر دڵیان دابنێ،

با نەفرەتت لەسەریان بێت!

بە تووڕەییەوە ڕاویان بنێ و لەناویان ببە

لەژێر ئاسمانی یەزداندا.زەبوورەکان 79:6