ژیرمەندیجامعه ژیرمەندیجامعه, بەشباب ژیرمەندیجامعه, بەشباب 8

ترجمه‌ها مقایسه

کێ وەک مرۆڤی دانایە؟

کێ ڕوونکردنەوەی شت دەزانێت؟

دانایی مرۆڤ ڕووی ڕووناک دەکاتەوە و

تاڵی ڕوخساری دەگۆڕێت.پەندەکان 17:24

فەرمانی پاشا بەجێبگەیەنە

من دەڵێم: فەرمانی پاشا بەجێبگەیەنە، لە پێناوی ئەو سوێندەی کە بۆ خودات خوارد. پەندەکان 24:21پەلە مەکە لە ڕۆیشتن لەبەردەمی پاشا. داکۆکی لە خراپە مەکە، چونکە پاشا هەرچی پێی خۆش بێت دەیکات. فەرمایشتی پاشا فەرموودەی دەسەڵاتدارە، کێ دەتوانێت پێی بڵێت: «تۆ چی دەکەیت؟»دانیال 4:35

ئەوەی فەرمانەکەی بەجێبگەیەنێت تووشی خراپە نابێت،

دڵی داناش کات و ڕێوشوێنی گونجاو دەزانێت،ڕۆما 13:3

چونکە هەر شتێک کات و ڕێوشوێنی خۆی هەیە،

هەرچەندە مرۆڤ دەردەسەری زۆر بێت.ژیرمەندی 3:1

کەس نازانێت لە داهاتوودا چی دەبێت،

ئەوەی ڕوودەدات کێ پێی ڕادەگەیەنێت؟ژیرمەندی 6:12

وەک چۆن کەس دەسەڵاتی بەسەر بادا نییە، بۆ ئەوەی با بگرێت،

مرۆڤ دەسەڵاتی بەسەر ڕۆژی مردندا نییە.

وەک چۆن نەسرەوتن لە کاتی شەڕدا نییە،

خراپەکار توانای نییە خۆی لە خراپە ئازاد بکات.ئەیوب 14:5; زەبوورەکان 39:5

هەموو ئەمانەم بینی، کە سەرنجم دایە هەموو ئەو کارانەی لەسەر زەوی کراون. کاتێک هەیە کەسێک بەسەر کەسێکی دیکەدا دەسەڵاتدار دەبێت بۆ زیانی خۆی. بەم جۆرە بینیم خراپەکاران لە گۆڕ نران، ئەوانەی کە لە شوێنی پیرۆزەوە هاتوچۆیان دەکرد و لەو شارەی ئەو کارانەیان کرد ستایش کرابوون. ئەمەش هەر بێ واتایە.لێڤییەکان 21:4; زەبوورەکان 49:17

لەبەر ئەوەی سزای تاوان بە پەلە جێبەجێ ناکرێت، دڵی ئادەمیزاد پڕ بووە لە پیلانی خراپ. زەبوورەکان 71:5هەرچەندە بەدکار کە سەد جار تاوانی کردبێت و تەمەنێکی درێژ بژیێت، بەڵام من دەزانم کە بۆ لەخواترس کە ڕێزی خودا دەگرێت باشتر دەبێت. بەڵام بۆ بەدکاران چاک نابێت و وەک سێبەر ڕۆژانیان درێژە ناکێشێت، چونکە لە خودا ناترسن.زەبوورەکان 144:4

شتێکی دیکەی بێ واتا هەیە کە لەسەر زەویدا دەکرێت، ئەمەیە: ڕاستودروستان هەن بەگوێرەی کاری بەدکارانیان بەسەردا دێت و بەدکارانیش هەن بەگوێرەی کاری ڕاستودروستانیان بەسەردا دێت. گوتم، ئەمەش هەر بێ واتایە. یەکەم کۆرنسۆس 4:13; دووەم کۆرنسۆس 6:8لەبەر ئەوە ئامۆژگاری دەکەم بەشدار بن لە شادی، چونکە کوا چاکە بۆ مرۆڤ لەسەر زەوی؟ بێجگە لەوەی کە بخوات و بخواتەوە و شادبێت و ئەمەی بۆ دەمێنێتەوە لە ماندووبوونەکەی بە درێژایی ژیانی، کە خودا پێیداوە لەسەر زەویدا.ژیرمەندی 2:24; ژیرمەندی 3:12; کردار 14:17; یەکەم کۆرنسۆس 10:31; فیلیپی 4:11

کاتێک سەرنجم دایە دانایی و ڕەنجکێشانی خەڵکی زەوی، کە شەو و ڕۆژ خەو نەدەچووە چاویان، ژیرمەندی 1:17هەموو ئەوەی خودا ئەنجامی داوە بینیم. کەس ناتوانێت لە کارەکانی خودا لەسەر زەوی تێ بگات. سەرەڕای ئەوەی مرۆڤ ماندوو دەبێت بۆ دۆزینەوەی بنچینەکەی، بەڵام نایدۆزێتەوە. هەرچەندە کەسی داناش دەڵێت دەزانم، بەڵام ناتوانێت بیدۆزێتەوە.