ئیشایااشعیا ئیشایااشعیا, بەشباب ئیشایااشعیا, بەشباب 9

ترجمه‌ها مقایسه

ئەو گەلەی لە تاریکیدا دەڕۆیشت،

ڕووناکییەکی گەورەی بینی،

دانیشتووان لە خاکی سێبەری مەرگ

ڕووناکی بەسەریاندا هەڵهات.مەتا 4:16; ئەفەسۆس 5:14; لۆقا 1:79

ئەو نەتەوەیەت زۆر کرد و

خۆشییەکی گەورەت پێی بەخشی،

لەبەردەمت دڵخۆش بوو

وەک خۆشی کاتی دروێنە،

وەک ئەوانەی شاد دەبن

بە دابەشکردنی دەستکەوت.ڕۆما 15:9; زەبوورەکان 119:162

لەبەر ئەوەی نیری بارگرانی ئەو و

داری پشتی ئەو و

کوتەکی بێگاری پێکردنی ئەوت

وەک ڕۆژی میدیان شکاند.ئیشایا 10:26; ئیشایا 14:5; ڕابەران 7:23

هەموو پۆستاڵی جەنگاوەران لە گەرمەی شەڕدا و

بەرگی لەناو خوێن گەوزاو

بۆ سووتان دەبێت،

سووتەمەنییە بۆ ئاگر،حزقیێل 39:9

چونکە کوڕێکمان دەبێت،

کوڕێکمان پێدەدرێت و

سەرکردایەتی دەکەوێتە سەرشانی.

ناوی لێ دەنرێت

سەرسوڕهێنەر و ڕاوێژکار، خودای بەتوانا،

باوکی هەتاهەتایی، میری ئاشتی.لۆقا 2:7; یۆحەنا 3:16; یەکەم یۆحەنا 4:9; ڕابەران 13:18

گەشەسەندنی سەرۆکایەتی و ئاشتییەکەی

بێ کۆتایی دەبێت.

لەسەر تەختی داود و بەسەر شانشینەکەی

پاشایەتی دەکات

بۆ چەسپاندنی و بەهێزکردنی،

بە دادپەروەری و بە ڕاستودروستی

لە ئێستاوە و هەتاهەتایە.

دڵگەرمی یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەکات.لۆقا 1:32

تووڕەیی یەزدان لە دژی ئیسرائیل

پەروەردگار وشەیەکی لە دژی یاقوب نارد و

بەسەر ئیسرائیلدا کەوت.

گەل هەموو دەزانن،

ئەفرایم و دانیشتووانی سامیرە،

بە لووتبەرزی و

فیزی دڵەوە دەڵێن:

«خشت ڕووخا،

بەڵام بە بەردی تاشراو بنیاد دەنێینەوە؛

هەنجیرە کێوی بڕایەوە،

بەڵام داری ئورز لە شوێنی دادەنێین.»

یەزدان دوژمنانی ڕەچینی پاشای لێ هەڵدەستێنێت،

ناحەزانی جۆش دەدات.

ئارامییەکان لە ڕۆژهەڵاتەوە و فەلەستییەکان لە ڕۆژئاواوە

پڕ بە دەم ئیسرائیل هەڵدەلووشن.

لەگەڵ هەموو ئەوەشدا تووڕەییەکەی دانەمرکایەوە،

هێشتا دەستی درێژکردووە.ئیشایا 5:25

گەل هێشتا نەگەڕایەوە لای لێدەرەکەی،

ڕوویان لە یەزدانی سوپاسالار نەکرد.یەرمیا 5:3; زەبوورەکان 34:4

یەزدان لە ئیسرائیل سەر و کلک دەبڕێت،

دار خورما و قامیش لە یەک ڕۆژدا،ئیشایا 19:15

پیر و پیاوماقوڵ سەرەکەن،

ئەو پێغەمبەرانەی کە فێرکردنی درۆیین فێر دەکەن کلکەکەن.ئیشایا 3:3

ڕابەرانی ئەم گەلە بوون بە چەواشەکار،

ئەوانەی ڕابەرایەتی دەکرێن سەریان لێ شێواوە.مەتا 15:14; لۆقا 6:39

لەبەر ئەوە پەروەردگار دڵخۆش نابێت بە گەنجەکانیان،

بەزەیی نایەتەوە بە هەتیو و بێوەژنەکانیان،

چونکە هەموو خوانەناس و خراپەکارن،

هەموو دەمەکان بە گێلی دەدوێن.

لەگەڵ هەموو ئەوەشدا تووڕەییەکەی دانەمرکایەوە،

هێشتا دەستی درێژکردووە.ئیشایا 5:25; ئیشایا 10:6

بێگومان بەدکاری وەک ئاگر دەسووتێت،

دڕکوداڵ دەخوات،

گڕ لە دەوەنی دارستان بەردەدات،

ستوونی دووکەڵ لوول دەخوات.ئیشایا 5:24; ئیشایا 10:16; ناحوم 1:10

بە جۆشی تووڕەیی یەزدانی سوپاسالار

خاکەکە دەسووتێت،

گەلیش دەبێت بە سووتەمەنی ئاگر،

پیاو دڵی بە برای خۆی ناسووتێ.سەفەنیا 1:18

لای ڕاست لێ دەکاتەوە و

هەر برسییە،

لای چەپ دەخوات و

تێر نابێت.

پیاو گۆشتی قۆڵی خۆی دەخوات:

مەنەشە ئەفرایم دەخوات و ئەفرایمیش مەنەشە،

هەردووکیان پێکەوە لە دژی یەهودا هەڵدەگەڕێنەوە.

لەگەڵ هەموو ئەوەشدا تووڕەییەکەی دانەمرکایەوە،

هێشتا دەستی درێژکردووە.ئیشایا 9:12; ئیشایا 11:13; گەلاتیا 5:15