زەبوورەکانمزمور زەبوورەکانمزامیر, زەبوورمزمور زەبوورەکانمزامیر, زەبوورمزمور 102

ترجمه‌ها مقایسه

نوێژی هەژارێکی ورەڕووخاو، کە هاواری دەباتە بەردەم یەزدان.

ئەی یەزدان، گوێ لە نوێژم بگرە،

با هاوارم بگاتە لات.زەبوورەکان 143:1

لە ڕۆژی تەنگانەدا ڕووی خۆتم لێ مەشارەوە،

لەو ڕۆژەی کە هاوارت بۆ دەکەم گوێم بۆ شل بکە،

زوو وەڵامم بدەوە.زەبوورەکان 13:1; زەبوورەکان 44:24

ڕۆژگارم وەک دووکەڵ ڕەوییەوە،

ئێسکم وەک پشکۆ گڕی گرتووە.پەندەکان 17:22

هەڵپڕووکاوە، دڵم وشک بووەتەوە،

نانخواردنم لەبیر نەماوە.زەبوورەکان 109:22

لە دەنگی ناڵەم

ئێسکم بە پێستمەوە نووساوە.

وەک کوندەپەپووی بیابانم لێهاتووە لە چۆڵەوانیدا،

وەک کوندەپەپووی کەلاوەم لێهاتووە.دواوتار 14:17

ڕادەکشێم و

وەک چۆلەکەیەکی تەنهای سەربانم لێهاتووە.

بە درێژایی ڕۆژ دوژمنەکانم سووکایەتیم پێ دەکەن،

ئەوانەی لە دژی منن وەک شێتیان لێ هاتووە، نەفرەتم لێدەکەن.

بۆیە خۆڵەمێش دەخۆم وەک نان،

فرمێسکم تێکەڵ بە خواردنەوەم بووە،ئەیوب 3:24

لەبەر تووڕەیی زۆری تۆ،

چونکە هەڵتگرتم و فڕێتدام.

ڕۆژگارم وەک سێبەری خوارە،

خۆشم وەک گیا وشک دەبمەوە.ئەیوب 8:9; ئەیوب 14:1

تۆش ئەی یەزدان، هەتاهەتایە لەسەر تەختی،

نەوە دوای نەوە یادت دەکەنەوە.

تۆ هەڵدەستیت و بەزەییت بە سییۆن دێتەوە،

چونکە ماوەی میهرەبانییە، کاتی هاتووە.زەبوورەکان 51:18; یەرمیا 29:10

خزمەتکارەکانت بە تاسەوەن بۆ بەردەکانی،

دڵیان دەسووتێ بۆ خۆڵەکەی.

هەموو نەتەوەکان لە ناوی یەزدان دەترسن،

هەموو پاشاکانی زەویش لە شکۆمەندیت،

چونکە کە یەزدان سییۆن بنیاد دەنێتەوە،

بە شکۆمەندی خۆی دەبینرێت.ئیشایا 14:32

ئاوڕ لە نوێژی ڕووتوڕەجاڵەکان دەداتەوە،

نوێژەکانیان بە کەم نازانێت.

ئەمە بۆ نەوەی داهاتوو دەنووسرێت،

تاکو ئەو نەوەیە ستایشی یەزدان بکەن، کە هێشتا لەدایک نەبوونە:

«یەزدان لە بەرزایی پیرۆزگای خۆیەوە دەڕوانێتە خوارێ،

لە ئاسمانەوە سەیری زەوی دەکات،

بۆ ئەوەی گوێی لە ناڵەی دیلەکان بێت،

ئەوانە ئازاد بکات کە دراونەتە دەست مردن.»زەبوورەکان 79:11

جا لە سییۆن ناوی یەزدان ڕادەگەیەنرێت،

لە ئۆرشەلیم ستایشی،ئیشایا 62:6

کاتێک گەلان و پاشایەتییەکان

پێکەوە بۆ پەرستنی یەزدان کۆدەبنەوە.زەکەریا 8:21

لە ناوەڕاستی تەمەنم هێزی کزکردم،

ڕۆژگاری کورتکردم.زەبوورەکان 89:45

گوتی: «ئەی خودای من، لە ناوەڕاستی ڕۆژگارم لام مەدە،

ساڵانی تۆ بۆ نەوە دوای نەوەیە.ئەیوب 21:21

لە سەرەتاوە بناغەی زەویت دانا،

ئاسمانیش دەستکردی تۆیە.عیبرانییەکان 1:10

ئەوان لەناودەچن، بەڵام تۆ دەمێنیت،

هەموو وەک کراس کۆن دەبن،

وەک جلوبەرگ دەیانگۆڕیت و فڕێدەدرێن.ئیشایا 51:6; مەتا 24:35

بەڵام تۆ هەروەک خۆتی،

ساڵانی تۆ کۆتایی نایەت.ئەیوب 36:26; زەبوورەکان 81:2; مەلاخی 3:6

کوڕی خزمەتکارەکانت نیشتەجێ دەبن و

نەوەکانیان لەبەردەمت دەچەسپێن.»