زەبوورەکانمزمور زەبوورەکانمزامیر, زەبوورمزمور زەبوورەکانمزامیر, زەبوورمزمور 89

ترجمه‌ها مقایسه

هۆنراوەیەکی ئێیتانی ئەزراحی89‏:0 بڕوانە یەکەم پاشایان 4‏:31‏‏.یەکەم پوختەی مێژوو 15:17

هەتاهەتایە گۆرانی بەسەر خۆشەویستی نەگۆڕی یەزداندا دەڵێم،

نەوە دوای نەوە بە دەمم دڵسۆزیت ڕادەگەیەنم.زەبوورەکان 92:2

هەروەک گوتم، هەتاهەتایە خۆشەویستی نەگۆڕ بنیاد دەنرێت،

لە ئاسمان دڵسۆزیت چەسپاوە.

فەرمووت: «پەیمانم لەگەڵ هەڵبژاردەی خۆم بەستووە،

سوێندم بۆ داودی بەندەم خواردووە،دووەم ساموئێل 7:12; زەبوورەکان 132:11

”هەتاهەتایە وەچەکەت دەچەسپێنم،

نەوە دوای نەوە تەختت بنیاد دەنێم.“»89‏:4 لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتەکانی 37 و 45 و 48، وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏

ئەی یەزدان، ئاسمان ستایشی کارە سەرسوڕهێنەرەکانت دەکات،

هەروەها لەناو کۆڕی پیرۆزانیش89‏:5 هەندێک لە فریشتەکان لەبەردەم خودا ئامادە دەبن، خودا لە فەرمایشت و فەرمانەکانی دەکرێ ڕاوێژیان پێ بکات و گفتوگۆیان لەگەڵ بکات.‏ دڵسۆزیت.

لەناو هەورەکان کێ هاوتای یەزدانە؟

لەنێو فریشتەکانی ئاسمان کامەیان لە یەزدان دەچێت؟زەبوورەکان 86:8

خودا لەنێو ئەنجومەنی پیرۆزان زۆر سامناکە،

لە هەموو ئەوانەی دەوروبەری ترسناکترە.

ئەی یەزدان، خودای سوپاسالار، کێ وەک تۆ وایە؟

تۆ بەهێزیت، ئەی یەزدان، دڵسۆزیشت دەوری داویت.زەبوورەکان 77:13; ئاشکراکردن 19:15

دەسەڵاتت بەسەر هەڵچوونی دەریادا هەیە،

کە شەپۆلەکانی بەرز دەبنەوە، هێمنیان دەکەیتەوە.زەبوورەکان 107:29; مەتا 8:26

وەک بریندارێکی سەخت ڕاهەبت89‏:10 مەبەست لە دڕندەی دەریایە کە ئاماژە بوو بۆ خراپە.‏ پان کردەوە،

بە هێزی بازووت دوژمنەکانت پەرتەوازە کرد.

ئاسمان هی تۆیە، هەروەها زەویش،

گەردوون و هەرچی تێیدایە تۆ داتمەزراندووە.پەیدابوون 1:1

باکوور و باشوور تۆ بەدیت هێناون،

تابۆر89‏:12 کێوێکە لە ناوچەی جەلیل ئێستا پێی دەگوترێت ئەلگور.‏ و حەرمۆن بۆ ناوی تۆ هەلهەلە لێدەدەن.

بازووت هەیە لەگەڵ توانا،

دەستت بەهێزە، دەستی ڕاستت بەرزە.

ڕاستودروستی و دادپەروەری بناغەی تەختی تۆن،

خۆشەویستی نەگۆڕ و ڕاستی89‏:14 بڕوانە یۆحەنا 1‏:17‏‏.‏ لەبەردەمی تۆ دەڕۆن.زەبوورەکان 93:2

خۆزگە بەو گەلە دەخوازرێ کە دەزانن چۆن پڕ بە دەنگیان هاواری شادی بکەن،

ئەی یەزدان، بە ڕووناکی ڕوخساری تۆ ڕێ دەکەن.

بەهۆی ناوی تۆوە بە درێژایی ڕۆژ شادمان دەبن،

بە ڕاستودروستی تۆ بەرز دەبنەوە،

چونکە تۆ شکۆمەندی و هێزی ئەوانیت،

ئێمە بە ڕەزامەندی تۆ بەهێز دەبین.لۆقا 1:69

بێگومان قەڵغانمان هی یەزدانە،

پاشامان هی خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیلە.زەبوورەکان 3:3; زەبوورەکان 84:9

جارێکیان لە بینینێکدا89‏:19 بینین. خودا لە ڕێی پیشاندانی دیمەنێکەوە پەیامێک دەگەیەنێتە ئەو مرۆڤەی بییەوێت.‏ قسەت کرد،

بە خۆشەویستانی خۆتت فەرموو:

«هێزم بە پاڵەوانێک بەخشی،

لەنێو گەل گەنجێکم بەرزکردەوە.

داودی بەندەی خۆمم دۆزییەوە،

بە ڕۆنی پیرۆزم دەستنیشانم کرد89‏:20 دەستنیشانکردنی کەسێک بۆ ئەرکێکی ئایینی یان پاشایەتی ئەو کاتە بە چەورکردنی بووە بە ڕۆن.‏.یەکەم ساموئێل 16:13; کردار 13:22

ئەوەی دەستم پێوەی دەچەسپێت،

هەروەها بازووم بەهێزی دەکات.ئیشایا 41:10

دوژمن بەسەریدا زاڵ نابێت،

نابێتە ژێر دەستەی کوڕی زۆردار.دووەم ساموئێل 7:10

لەبەردەمی خۆی دوژمنانی تێکدەشکێنم،

ناحەزانی تووشی بەڵا دەکەم.

دڵسۆزی و خۆشەویستی نەگۆڕی منی لەگەڵدایە،

بە ناوی منەوە بەهێز دەبێت.

وا دەکەم دەستی بەسەر دەریاوە بێت،

دەستی ڕاستی بەسەر ڕووبارەکان.زەبوورەکان 72:8; ئاشکراکردن 10:2

هاوارم بۆ دەکات: ”تۆ باوکمی،

خودای منی، تاشەبەردی ڕزگاریی منیت.“دووەم ساموئێل 7:14; عیبرانییەکان 1:5

منیش دەیکەمە نۆبەرەی خۆم،

بەرزترین لە پاشایانی زەوی.کۆلۆسی 1:18; ئاشکراکردن 19:16

هەتاهەتایە خۆشەویستی نەگۆڕی خۆمی بۆ دەپارێزم،

پەیمانی من بۆ ئەو دەچەسپێت.

هەتاهەتایە وەچەکەی دەچەسپێنم،

تەختیشی بەقەد ڕۆژگاری ئاسمان بێت.زەبوورەکان 72:5; دووەم ساموئێل 7:13; دانیال 2:44

«ئەگەر کوڕانی واز لە فێرکردنم بهێنن،

ڕێگای یاساکانی من نەگرنەبەر،

ئەگەر سەرپێچی فەرزەکانم بکەن،

ڕاسپاردەکانم بەجێنەگەیەنن،

لەسەر یاخیبوونەکانیان بە دار سزایان دەدەم،

بە لێدان گوناهەکانیان،دووەم ساموئێل 7:14

بەڵام خۆشەویستی نەگۆڕی خۆمی لێ ناکەمەوە،

درۆ ناکەم دەربارەی دڵسۆزییەکەم.

پەیمانی خۆم ناشکێنم و

قسەی خۆم ناگۆڕم.دووەم ساموئێل 7:16

جارێک سوێندم بە پیرۆزی خۆم خوارد،

درۆ لەگەڵ داود ناکەم.

هەتاهەتایە نەوەی داود دەمێنێت و

تەختی وەک خۆر لەبەردەممە،دووەم ساموئێل 7:16; زەبوورەکان 72:17; لۆقا 1:33; یۆحەنا 12:34

هەمیشە وەک مانگ دەچەسپێت،

ئەو شایەتەی لە ئاسمانیشە دڵسۆزە.»ئاشکراکردن 1:5

بەڵام تۆ ڕەتت کردەوە و وازت لێی هێنا،

لە دەستنیشانکراوەکەت89‏:38 بە زمانی عیبری پێی دەگوترێ مەشیخ‏ یان مەشیح‏.‏ تووڕەبوویت.

پەیمانەکەت لەگەڵ خزمەتکارەکەت شکاند و

تاجەکەی ئەوت لە خۆڵ وەردا و گڵاوت کرد.زەبوورەکان 44:9

هەموو شووراکانیت ڕووخاند،

قەڵاکانیت کردە کاولگە.شینەکانی یەرمیا 2:6

هەموو ئەوانەی تێدەپەڕن تاڵانیان کرد،

لەلای دراوسێکانی89‏:41 مەبەستی گەلەکانی دراوسێی ئیسرائیلە.‏ ڕیسوا بوو.زەبوورەکان 31:11; زەبوورەکان 44:13

دەستی ڕاستی دوژمنەکانیت بەرزکردەوە،

هەموو ناحەزەکانیت دڵشاد کرد.

دەمی شمشێرەکەیت هەڵگێڕایەوە و

لە جەنگدا سەرتنەخست.

شکۆمەندییەکەیت پووچەڵ کردەوە،

تەختی ئەوت فڕێدایە سەر زەوی.

ڕۆژگاری گەنجیت کورت کردەوە و

بەرگی شەرمەزاریت کردە بەری.

ئەی یەزدان، هەتا کەی؟ ئایا بە تەواوی خۆت دەشاریتەوە؟

هەتا کەی تووڕەییت وەک ئاگر دادەگیرسێت؟زەبوورەکان 13:1

لەبیرت بێت تەمەنم چەند کورتە.

ئادەمیزادت بۆ چ مەبەستێکی پووچ بەدیهێناوە؟

ئایا پیاو هەیە بژیێت و مردن نەبینێت؟

یان گیانی خۆی لە دەست جیهانی مردووان دەرباز بکات؟زەبوورەکان 49:9

ئەی پەروەردگار، کوا خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی جارانت،

کە بە دڵسۆزی خۆت سوێندت بۆ داود خوارد؟دووەم ساموئێل 7:15

پەروەردگار، شورەیی خزمەتکاری خۆت لەبیر بێت،

چۆن هی هەموو گەلانم لە باوەشی خۆم گرتووە،

ئەو سووکایەتییەی دوژمنەکانت، ئەی یەزدان،

ئەوەی بە ڕاستی بە نەوەکانی دەستنیشانکراوەکەت89‏:51 بە زمانی عیبری پێی دەگوترێ مەشیخ‏ یان مەشیح‏.‏ کرا.

هەر ستایش بۆ یەزدان، هەتاهەتایە.

ئامین و ئامین.