زەبوورەکانمزمور زەبوورەکانمزامیر, زەبوورمزمور زەبوورەکانمزامیر, زەبوورمزمور 104

ترجمه‌ها مقایسه

ئەی گیانی من، ستایشی یەزدان بکە.

ئەی یەزدانی پەروەردگارم، تۆ زۆر مەزنیت!

شکۆمەندی و پایەبەرزیت لەبەرکردووە.زەبوورەکان 103:1; زەبوورەکان 103:22

وەک بەرگ ڕووناکیت پۆشیوە،

وەک خێوەت ئاسمانت هەڵداوە،پەیدابوون 1:3; پەیدابوون 1:6; پەیدابوون 1:8

وەک کاریتە بەیتوونەکەت لەسەر ئاو داناوە.

هەوری ئاسمانت کردووەتە گالیسکەت،

بەسەر باڵی باوە دەڕۆیت.پەیدابوون 1:7

بایەکانت کردووەتە فریشتەکانت،

بڵێسەی ئاگر خزمەتکارانت.عیبرانییەکان 1:7

زەویت لەسەر بناغەی خۆی دامەزراندووە،

هەتاهەتایە نالەقێت.

تۆ وەک کراس زەویت بە دەریای قووڵ داپۆشی،

لەسەر چیاکان ئاوەکان ڕادەوەستن.

بەڵام لە سەرزەنشتی تۆ ئاوەکان هەڵاتن،

لە گرمەی دەنگی تۆ بە ترسەوە ڕایانکرد،ئەیوب 37:5

بەسەر چیاکان کەوتن و

شۆڕ بوونەوە ناو دۆڵەکان،

بۆ ئەو شوێنەی تۆ بۆت دامەزراندبوون.

سنوورێکت دانا لێی تێنەپەڕن،

نەگەڕێنەوە هەتا زەوی دابپۆشن.ئەیوب 38:10

کانیاو لە شیوەکان دەتەقێنیتەوە،

بۆ ئەوەی لەنێوان چیاکاندا بڕۆن.زەبوورەکان 74:15; دواوتار 11:11; ئەیوب 5:10

هەموو زیندەوەرێکی دەشتودەر ئاودەدەن،

کەرەکێوییەکان تینووێتی خۆیانی پێ دەشکێنن.

باڵندەی ئاسمان هێلانەی تێدا دەکات،

لەناو چڵەکان دەخوێنێت.

لە بەیتوونەکەی خۆتەوە چیاکان ئاو دەدەیت،

زەوی لە بەروبوومی کردەوەکانت تێر دەبێت.

گیا بۆ ئاژەڵی ماڵی دەڕوێنیت،

سەوزە بۆ خزمەتی مرۆڤ،

بۆ دەرهێنانی نان لە زەوییەوە.زەبوورەکان 147:8

مەی پێ دەبەخشی بۆ ئەوەی دڵی مرۆڤ خۆش بکەی،

ڕۆن بۆ درەوشانەوەی زیاتری ڕووی،

نان بۆ پتەوکردنی دڵی مرۆڤ.ڕابەران 9:13

درەختەکانی یەزدان تێر دەبن،

ئەو داری ئورزەی لوبنان کە چاندی،

ئەوەی چۆلەکە هێلانەی تێدا دەکات،

لەقلەقیش داری سنەوبەر ماڵیەتی،

چیای بەرزیش بۆ بزنە کێوی،

تاشەبەردەکانیش پەناگای گۆڕهەڵکەنە.

مانگت دروستکرد بۆ دیاریکردنی وەرزەکان،

خۆریش ئاوابوونی خۆی دەزانێت.

تاریکی دادێنێت دەبێت بە شەو،

هەموو زیندەوەری دارستان تێیدا دەکەونە جموجۆڵ.پەیدابوون 1:16

بەچکە شێر بۆ نێچیر دەنەڕێنن،

بۆ داواکردنی خواردنیان لە خودا.زەبوورەکان 147:9; ئیشایا 31:4

کە ڕۆژ هەڵدێت دەکشێنەوە،

لەناو لانەکانیان خۆیان مات دەکەن.ئەیوب 37:8

مرۆڤ دەچێت بۆ ئیشوکاری،

بۆ ڕەنجکێشییەکەی هەتا ئێوارە.

ئەی یەزدان، کردەوەکانت چەندە زۆرن!

هەموویت بە دانایی دروستکردووە،

زەوی پڕە لە دەستکردی تۆ.زەبوورەکان 33:5; زەبوورەکان 92:5

ئەم دەریا گەورە و فراوانە،

کە بێشومار گیانداری گەورە و بچووکی تێدا جمەی دێت.

لەوێ کەشتییەکان دەڕۆن،

لیڤیاتان104‏:26 جۆرە ئەژدیهایەکە، بڕوانە ئەیوب 41‏:1‏‏.‏، ئەمەی خۆت بەدیت هێناوە بۆ ئەوەی یاری تێدا بکات.ئەیوب 41:1

ئەمانە هەمووی چاویان لە تۆیە،

بۆ ئەوەی لە کاتی خۆی خواردنیان بدەیتێ،زەبوورەکان 145:15

پێیان دەدەیت و وەریدەگرن،

دەستت دەکەیتەوە تێر چاکە دەبن.پەندەکان 6:8

ڕوو وەردەگێڕیت، دەتۆقن،

هەناسەیان لێ دەبڕیت، دەمرن،

دەگەڕێنەوە بۆ خۆڵی خۆیان.ئەیوب 12:10; دانیال 5:23

کاتێک ڕۆحی خۆت دەنێریت،

ئەوان بەدیدەهێنرێن،

ڕووی زەوی نوێ دەکەیتەوە.ئەیوب 33:4

با شکۆی یەزدان هەتاهەتایە بەردەوام بێت،

با یەزدان بە کارەکانی خۆی دڵخۆش بێت.

ئەوەی سەیری زەوی دەکات، لەرز دەیگرێت،

دەست دەداتە چیاکان، دووکەڵ دەکەن.زەبوورەکان 144:5

بە درێژایی ژیانم گۆرانی بۆ یەزدان دەڵێم،

تاکو ماوم سروود بۆ خودای خۆم دەڵێم.زەبوورەکان 34:1

با بیرکردنەوەم شیرین بێت لەلای،

منیش بە یەزدان دڵخۆش دەبم.

بەڵام با گوناهباران لەسەر زەوی دواییان ببڕێتەوە،

با بەدکاران ئیتر نەمێنن.

ئەی گیانی من، ستایشی یەزدان بکە.

هەلیلویا!104‏:35 وشەیەکی عیبرییە بە واتای (ستایشی یەزدان بکەن).‏زەبوورەکان 103:1