زەبوورەکانمزمور زەبوورەکانمزامیر, زەبوورمزمور زەبوورەکانمزامیر, زەبوورمزمور 88

ترجمه‌ها مقایسه

گۆرانییەک. زەبوورێکی کوڕانی قۆرەح. بۆ گەورەی گۆرانیبێژان. بەگوێرەی «ماحەلەت لعەنۆت»88‏:0 ماحەلەت لعەنۆت: دەستەواژەیەکی مۆسیقییە، لەوانەیە بە واتای ئازاری ناخۆشی بێت.‏. هۆنراوەیەکی هێیمانی ئەزراحی.یەکەم پوختەی مێژوو 25:5

ئەی یەزدان، خودای ڕزگاریم،

شەو و ڕۆژ بەرامبەر بە تۆ هاوارم کرد.

با نوێژەکانم بگاتە بەردەمت،

گوێ بۆ هاوارم شل بکە.

گیانم پڕ خراپە بووە و

ژیانم لە جیهانی مردووان نزیک بووەتەوە.

وەک ئەوانە دانراوم کە دەچنە نێو جیهانی مردووان،

وەک پیاوێکم لێهاتووە هێزی لەبەربڕابێت.زەبوورەکان 28:1; شینەکانی یەرمیا 3:6

لەناو مردووان وازلێهێنراو،

وەک کوژراوەکانی ناو گۆڕ ڕاکشاو،

ئەوانەی ئیتر یادیان ناکەیتەوە،

ئەوانەی دەستت لێیان شوشتووە.ئەیوب 10:21

لەناو قووڵترین گۆڕ داتناوم،

لەناو جەرگەی تاریکی، لە قووڵایی.

تووڕەییت قورسە بەسەرمەوە،

شەپۆلەکانت ڕامدەماڵن.88‏:7 لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتی 10، وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏

ناسیاوەکانمت لێ دوورخستمەوە،

قێزم لێ دەکەنەوە.

گیراوم و دەربازبوونم بۆ نییە،ئەیوب 30:10; زەبوورەکان 31:11; زەبوورەکان 38:11

بەهۆی ژێردەستەیی چاوم لە کزبوونە.

ئەی یەزدان، بە درێژایی ڕۆژ هاوار بۆ تۆ دەکەم،

دەستم لە تۆ پان دەکەمەوە.

ئایا کاری سەرسوڕهێنەر بۆ مردووان دەکەیت؟

یان ڕۆحەکان هەڵدەستنەوە ستایشت بکەن؟زەبوورەکان 6:5

ئایا لەناو گۆڕ باسی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دەکرێت،

یان لە لەناوچوون88‏:11 لەناوچوون: عیبری: ئەبەدۆن‏. لە پەیمانی نوێ ئەم وشەیە بە واتای (لەناوبەر) هاتووە، بڕوانە ئاشکراکردن 11‏:9‏‏.‏ باسی دڵسۆزییەکەت؟

ئایا لە تاریکایی کارە سەرسوڕهێنەرەکانت دەناسرێت،

یان لە خاکی لەبیرچوون88‏:12 شوێنی مردووان، کە چیتر خودا گرنگییان پێ نادات.‏ ڕاستودروستیت؟ئەیوب 10:21

ئەی یەزدان، هاوار بۆ تۆ دەهێنم،

بەیانییان نوێژم بەرەو ڕووت دێت.

ئەی یەزدان، بۆچی گیانم ڕەت دەکەیتەوە،

ڕووی خۆتم لێ دەشاریتەوە؟

من لە منداڵییەوە کڵۆڵم و نزیکە مەرگم،

بەرگەی ترسەکانی تۆم گرت و سەرم لێ شێوا.ئەیوب 19:7

تووڕەیی تۆ بەسەر مندا تێپەڕی،

ترسی بەڵاکانی تۆ وێرانی کردم.

وەک لافاو بە درێژایی ڕۆژ دەوری داوم،

لە هەموو لایەکەوە دەوری گرتووم.زەبوورەکان 22:12

دۆست و خۆشەویستەکانت لێ دوورخستمەوە،

تاریکی بووە بە نزیکترین هاوڕێم.