زەبوورەکانمزمور زەبوورەکانمزامیر, زەبوورمزمور زەبوورەکانمزامیر, زەبوورمزمور 99

ترجمه‌ها مقایسه

یەزدان پاشایەتی دەکات،

با گەلان بلەرزن،

لەنێوان کەڕوبەکان لەسەر تەخت دانیشتووە،

با زەوی بهەژێت.زەبوورەکان 93:1; یەکەم ساموئێل 4:4; دووەم ساموئێل 6:2

یەزدان مەزنە لە سییۆن،

بەرزە و بەسەر هەموو گەلانەوەیە.

با ستایشی ناوە مەزن و سامناکەکەت بکەن،

ئەو پیرۆزە.زەبوورەکان 95:3; زەبوورەکان 111:9

پاشا بەهێزە، حەز لە دادپەروەری دەکات.

تۆ ڕاست و ڕێکیت چەسپاند،

تۆ دادپەروەری و ڕاستودروستیت لەناو یاقوب دروستکردووە.زەبوورەکان 103:6

یەزدانی پەروەردگارمان بەرز بکەنەوە،

لە تەختەپێی کڕنۆش ببەن،

ئەو پیرۆزە.ئیشایا 6:3; ئاشکراکردن 4:8

موسا و هارون لەناو کاهینەکانی ئەون،

ساموئێل لەناو ئەو کەسانەیە بە ناوی ئەو دەپاڕێنەوە.

لە یەزدان پاڕانەوە،

ئەویش وەڵامی دانەوە،دەرچوون 32:11; سەرژمێری 14:13; یەکەم ساموئێل 12:19

بە ستوونی هەور قسەی لەگەڵ کردن،

یاساکەیان پەیڕەو کرد، هەروەها ئەو فەرزەی پێیدان.دەرچوون 33:9

ئەی یەزدانی پەروەردگارمان، تۆ وەڵامت دانەوە،

خودایەکی لێبوردە بوویت،

هەرچەندە تۆ لەسەر کردەوەکانیان تۆڵەت لێ سەندنەوە.

یەزدانی پەروەردگارمان بەرز بکەنەوە،

لە چیای پیرۆزی ئەو کڕنۆش ببەن،

چونکە یەزدانی پەروەردگارمان پیرۆزە.یەکەم پەترۆس 1:16