ئەفەسۆسEf ئەفەسۆسEfesini, بەشcapitolo نامەی پۆڵس بۆ باوەڕدارانی ئەفەسۆسLettera agli Efesini, بەشcapitolo 5

Traduzioni Confronta

وەک ڕۆڵەی ڕووناکی بژین

کەواتە وەک ڕۆڵەی خۆشەویست، لاسایی خودا بکەنەوە، مەتا 5:48لە خۆشەویستیدا بژین، وەک مەسیح خۆشیویستین و لە پێناوی ئێمەدا خۆی بەختکرد، قوربانییەک و سەربڕاوێک، بۆنخۆش بۆ خودا.یۆحەنا 13:34; یەکەم یۆحەنا 3:11

بەڵام داوێنپیسی و هەموو گڵاوییەک یان چاوچنۆکییەک با لەنێوتاندا ناوی نەبێت، چونکە ئەمانە لە گەلی پیرۆزی خودا ناوەشێتەوە، یەکەم کۆرنسۆس 6:15نەک بێ شەرمی و قسەی ناشیرین و سووک کە ناشێت، بەڵکو لە جیاتی ئەمە سوپاسکردن. مەتا 12:36; ئەفەسۆس 4:29بێگومان بن لەوەی هەموو داوێنپیسێک یان گڵاو یان چاوچنۆکێک لە شانشینی مەسیح و خودا میراتی نییە، چونکە چاوچنۆک بتپەرستە. یەکەم کۆرنسۆس 6:10کەس بە قسەی پووچ هەڵتاننەخەڵەتێنێ، چونکە بەهۆی ئەمانە تووڕەیی خودا دێتە سەر کوڕەکانی یاخیبوون. مەتا 24:4; مەرقۆس 13:5; لۆقا 21:8; دووەم سالۆنیکی 2:3بۆیە هاوبەشییان مەکەن.

پێشتر ئێوە تاریکی بوون، بەڵام ئێستا ڕووناکین بەهۆی یەکبوونتان لەگەڵ مەسیحی باڵادەست. وەک ڕۆڵەی ڕووناکی بژین، یۆحەنا 8:12; یۆحەنا 12:36چونکە بەروبوومی ڕووناکی لە هەموو چاکە و ڕاستودروستی و ڕاستییەکدایە، گەلاتیا 5:22هەروەها بزانن کە چی جێگەی ڕەزامەندی مەسیحی خاوەن شکۆیە. بەشداری کرداری تاریکی بێ بەرهەم مەکەن، بەڵکو ئاشکرای بکەن، دووەم کۆرنسۆس 6:14; یەکەم تیمۆساوس 5:20چونکە ئەو کارانەی بە دزی دەیکەن، تەنانەت ناوهێنانیشی شەرمەزارییە. بەڵام هەموو شتێک لە ڕووناکیدا ئاشکرا بکرێت دەبینرێت، یۆحەنا 3:20چونکە هەر شتێک ببینرێت ڕووناکییە. بۆیە دەڵێت:

«ئەی نوستوو هەستە،

لەنێو مردووان هەستەوە،

مەسیح بەسەرتدا دەدرەوشێتەوە.»5‏:14 بڕوانە ئیشایا 60‏:1‏‏.‏ئیشایا 60:1; ڕۆما 6:4

ئاگاداربن چۆن دەژین، نەک وەک نەفام، بەڵکو وەک دانا، کۆلۆسی 4:5کات بقۆزنەوە، چونکە زەمانە بەدکارە. گێل مەبن، بەڵکو تێبگەن خواستی مەسیحی باڵادەست چییە. ڕۆما 12:2; یەکەم سالۆنیکی 4:3بە شەراب سەرخۆش مەبن کە بەڕەڵایی تێدایە، بەڵکو پڕبن لە ڕۆحی پیرۆز: ئیشایا 5:11; لۆقا 21:34لەگەڵ یەکتری بە زەبوور و سروود و گۆرانی ڕۆحی بدوێن، لە دڵتانەوە گۆرانی و ستران بۆ یەزدان بڵێن، کۆلۆسی 3:16هەموو کاتێک و بۆ هەموو شتێک بە ناوی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان سوپاسی خودای باوک بکەن، ئیشایا 63:7; کۆلۆسی 3:17; یەکەم سالۆنیکی 5:18بە ترسی مەسیح ملکەچی یەکتری بن.

ژن و مێرد

ئەی ژنان، ملکەچی مێردەکانتان بن هەروەک چۆن ملکەچی مەسیحن. کۆلۆسی 3:18; تیتۆس 2:5وەک چۆن مەسیح سەری کڵێسایە کە جەستەی خۆیەتی و خۆی ڕزگارکەریەتی، ئاوا پیاو سەری ژنە. یەکەم کۆرنسۆس 11:3; ئەفەسۆس 1:22وەک چۆن کڵێسا ملکەچی مەسیحە، ژنانیش دەبێت لە هەموو شتێک ملکەچی مێردەکانیان بن.

ئەی مێردەکان، ژنەکانتان خۆشبوێ، هەروەک مەسیحیش کڵێسای خۆشویست و لە پێناوی خۆی بەختکرد، گەلاتیا 1:4; کۆلۆسی 3:19تاکو پیرۆزی بکات و بە شوشتنی بە ئاو لە ڕێگەی وشەوە پاکی بکاتەوە، یەکەم پەترۆس 3:21; تیتۆس 3:5; عیبرانییەکان 9:14بۆ ئەوەی کڵێسایەکی شکۆدار بۆ خۆی ئامادە بکات، لەکە و لۆچ و هیچ شتێکی ئاوای نەبێت، بەڵکو پیرۆز و بێ کەموکوڕی بێت. گۆرانی گۆرانییەکان 4:7; دووەم کۆرنسۆس 11:2; ئەفەسۆس 1:4بە هەمان شێوە پێویستە پیاوان ژنەکانیان وەک جەستەی خۆیان خۆشبوێت، ئەوەی ژنی خۆی خۆشبوێت خۆی خۆشدەوێ. کەس ڕقی لە جەستەی خۆی نابێتەوە، بەڵکو نانی دەدات و بەخێوی دەکات، هەروەک چۆن مەسیح بایەخ بە کڵێسا دەدات، چونکە ئێمە ئەندامی جەستەی ئەوین. ﴿لەبەر ئەوە پیاو دایک و باوکی خۆی بەجێدەهێڵێت و بە ژنەکەیەوە دەنووسێت، ئیتر هەردووکیان دەبنە یەک جەستە.﴾5‏:31 پەیدابوون 2‏:24.‏‏ پەیدابوون 2:24; مەتا 19:5; مەرقۆس 10:7; یەکەم کۆرنسۆس 6:16ئەمە نهێنییەکی گەورەیە، بەڵام من باسی مەسیح و کڵێسا دەکەم. ئێوەش با هەر یەکێکتان ژنەکەی وەک خۆی خۆشبوێ، ژنیش ڕێز لە مێردەکەی بگرێت.