زەبوورەکانPsa زەبوورەکانŽalmy, زەبوورžalm زەبوورەکانKniha žalmů, زەبوورžalm 3

Překlady Porovnat

زەبوورێکی داودە کاتێک لە دەستی ئەبشالۆمی3‏:0 سێیەم کوڕی داود بوو، ناکۆکی لەگەڵ داودی باوکی هەبوو و سەرکردایەتی یاخیبوونێکی کرد لە دژی. بۆ زانیاری زیاتر بڕوانە دووەم ساموئێل بەشەکانی 13‏–18.‏ کوڕی هەڵات.دووەم ساموئێل 15:14

ئەی یەزدان، دوژمنانم چەند زۆرن!

چەند زۆرن لە دژم سەریان هەڵداوە!

زۆر کەس لەبارەی منەوە دەڵێن:

«خودا ڕزگاری ناکات.»3‏:2 لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتی 4 و 8، وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏

بەڵام تۆ ئەی یەزدان، قەڵغانی منیت،

شکۆمەندی منیت و سەرم بەرز دەکەیتەوە.زەبوورەکان 28:7

پڕ بە دەنگم هاوار بۆ یەزدان دەکەم،

ئەویش لە کێوی پیرۆزی خۆیەوە وەڵامم دەداتەوە.

ڕادەکشێم و دەخەوم،

بەئاگادێمەوە، چونکە یەزدان پشتگیریم دەکات.

لە دەیان هەزار کەس ناترسم،

ئەوانەی دەوریان گرتووم.لۆقا 12:4

ئەی یەزدان، ڕاپەڕە!

ئەی خودای من، ڕزگارم بکە!

بێگومان لە بناگوێی دوژمنەکانم دەدەیت و

کەڵبەی بەدکاران وردوخاش دەکەی.

ڕزگاری لە یەزدانەوەیە،

با بەرەکەتەکەت لەسەر گەلەکەت بێت.ئیشایا 43:11; هۆشەع 13:4