زەبوورەکانPsa زەبوورەکانŽalmy, زەبوورžalm زەبوورەکانKniha žalmů, زەبوورžalm 71

Překlady Porovnat

ئەی یەزدان، من پەنا دەبەمە بەر تۆ،

با هەرگیز شەرمەزار نەبم،زەبوورەکان 31:1

بە ڕاستودروستی خۆت فریام بکەوە و دەربازم بکە.

گوێم بۆ ڕاگرە و ڕزگارم بکە.

بۆم ببە بە تاشەبەردی پەنا،

هەمیشە پەنای بۆ ببەم.

فەرمانی ڕزگاریی من بدە،

چونکە تۆ تاشەبەردی منیت، تۆ قەڵای منیت.مەتا 4:6; لۆقا 4:10

ئەی خودای من، لە دەستی بەدکاران،

لە چەپۆکی خراپەکاران و زۆرداران دەربازم بکە.زەبوورەکان 91:14

ئەی یەزدانی باڵادەستم، تۆ هیوای منیت،

لە گەنجییەوە پشتوپەنای منیت.عیبرانییەکان 2:13

لە سکی دایکمەوە پشتم بە تۆ بەستووە،

تۆ بووی لە هەناوی دایکمەوە دەرتهێنام،

ستایشم هەمیشە بۆ تۆیە.دواوتار 10:21; زەبوورەکان 22:9

بووم بە پەند لەلای زۆر کەس،

بەڵام تۆ پەناگای بەهێزی منیت.حزقیێل 12:6; حزقیێل 24:27

دەمم پڕە لە ستایشی تۆ،

لە شکۆدارکردنت بە درێژایی ڕۆژ.زەبوورەکان 51:15

لە کاتی پیری فڕێممەدە،

کە هێزم لەبەر نەما وازم لێ مەهێنە،زەبوورەکان 69:3; ئیشایا 46:4

چونکە دوژمنەکانم قسەم لەسەر دەکەن،

ئەوانەی چاوەڕێی کوشتنم دەکەن، پێکەوە تەگبیر دەکەن.

دەڵێن: «خودا وازی لێ هێناوە،

ڕاوی بنێن و بیگرن،

چونکە دەربازکەری نییە.»

خودایە، لێم دوور مەکەوە،

ئەی خودای من، زوو بگە فریام.زەبوورەکان 70:1

با شەرمەزار بن و لەناوبچن، ئەوانەی سکاڵام لێ دەکەن،

با بە ڕیسوایی و سووکایەتی بپۆشرێن،

ئەوانەی خراپەی منیان دەوێت.زەبوورەکان 35:4

بەڵام من هەمیشە هیوادارم،

هەتا دێت زیاتر ستایشت دەکەم.

دەمم باسی ڕاستودروستیت دەکات،

بە درێژایی ڕۆژ باسی ڕزگاریت دەکات،

هەرچەندە پێوانەکەی نازانم.

دان بە پاڵەوانیێتی یەزدانی باڵادەستم دەنێم،

تەنها ڕاستودروستی تۆ دەهێنمەوە یاد.

خودایە، لە سەردەمی گەنجییەوە فێرت کردووم،

هەتا ئێستا کارە سەرسوڕهێنەرەکانت ڕادەگەیەنم.زەبوورەکان 77:11

خودایە، تەنانەت لە پیری و ڕیش سپیێتیشم،

وازم لێ مەهێنە،

هەتا توانات بۆ نەوەی داهاتوو ڕابگەیەنم،

هێزت بۆ هەموو ئەوانەی دێن.ئیشایا 46:4

خودایە، ڕاستودروستیت هەتا بەرزاییە،

کردارەکانت زۆر مەزنن.

ئەی خودایە، کێ وەک تۆیە؟دەرچوون 15:11; ئاشکراکردن 17:14

تۆ تەنگانەی زۆر و تاڵت پیشاندام،

بەڵام دەگەڕێیتەوە و زیندووم دەکەیتەوە،

لە ناخی زەوییەوە دووبارە بەرزم دەکەیتەوە.زەبوورەکان 68:22

مەزنێتیم زیاتر دەکەیت،

دەگەڕێیتەوە و دڵنەواییم دەکەیت.دواوتار 32:39

ئەی خودای من،

لە پێناوی دڵسۆزیت بە ساز ستایشت دەکەم،

ئەی پیرۆزەکەی ئیسرائیل،

بە قیسارەوە مۆسیقات بۆ دەژەنم.زەبوورەکان 89:18; زەبوورەکان 150:3

لێوەکانم هەلهەلە لێدەدەن،

کە گۆرانیت بۆ دەڵێم،

هەروەها گیانم، ئەوەی کە کڕیتەوە.

زمانیشم بە درێژایی ڕۆژ باسی ڕاستودروستیت دەکات،

چونکە شەرمەزار و سووک بوون،

ئەوانەی خراپەی منیان دەوێت.