ڕۆما ڕۆما, بەش نامەی پۆڵس بۆ باوەڕدارانی ڕۆما, بەش 9
ئایا بەڵێنەکانی خودا نایەنە دی؟
مەسیح شایەتمە کە ڕاستی دەڵێم و درۆ ناکەم، ویژدانیشم بە ڕۆحی پیرۆز ئەوە دووپات دەکاتەوە، کە زۆر دڵتەنگم و ئازارێکی بێ بڕانەوەم لە دڵدایە. خۆزگە خۆم نەفرەتم لێ بکرایە و لە مەسیح بێبەش بوومایە، لە پێناوی برایانم، هاونەژادەکانم، دەرچوون 32:32ئیسرائیلییەکان. لەخۆگرتنەوە9:4 بڕوانە 8:15، 23. و شکۆ و پەیمانەکان و وەرگرتنی تەورات و ڕێوڕەسمەکانی پەرستن9:4 پەرستن لەناو پەرستگای ئۆرشەلیم. و بەڵێنەکان هی ئەوانە. دەرچوون 4:22; دەرچوون 20:1; یەکەم ساموئێل 4:21باوکانیش هی ئەوانن و مەسیحیش بەگوێرەی جەستە لەوانەوە هاتووە، ئەوەی لە سەرووی هەمووانە، هەتاهەتایە خودایەکی پیرۆزە! ئامین.مەتا 1:1; لۆقا 3:23
واتای ئەوە نییە کە فەرمایشتی خودا کاریگەری نەماوە، چونکە هەموو ئەوانەی لە نەوەی ئیسرائیلن، گەلی هەڵبژێردراوی خودا9:6 گەلی هەڵبژێردراوی خودا: گەلی ئیسرائیل. نین. سەرژمێری 23:19; ڕۆما 3:3هەروەها هەموو ئەوانەی نەوەی ئیبراهیمن، منداڵی ئەو نین، بەڵکو: ﴿لە ڕێگەی ئیسحاقەوە نەوەی تۆ ناودەبردرێت.﴾9:7 پەیدابوون 21:12. پەیدابوون 21:12; عیبرانییەکان 11:18واتا ئەو منداڵانەی کە بە خواستی مرۆڤانە بوون، منداڵی خودا نین، بەڵکو ئەو منداڵانەی کە بە بەڵێنی خودا بوون، ئەوانە بە نەوەی ئیبراهیم دادەنرێن، گەلاتیا 4:28چونکە وتەی بەڵێنەکە ئەمەیە: ﴿لە کاتی دیاریکراو دێمەوە و ساراش کوڕێکی بووە.﴾9:9 پەیدابوون 18:10،14.پەیدابوون 18:10
نەک تەنها ئەمە، بەڵکو ڕڤقەش لە یەکێک سکی کرد کە ئیسحاقی باوکمانە. پەیدابوون 25:21بۆ ئەوەی خواستی خودا لە هەڵبژاردندا بچەسپێت کە بە کردار نییە، بەڵکو بەو بانگهێشتەیە کە خۆی دەیکات، بەر لەوەی لەدایک بن و چاکە و خراپە بکەن، خودا بە دایکیانی فەرموو: ﴿گەورەکە خزمەتی بچووکەکە دەکات.﴾9:12 پەیدابوون 25:23. پەیدابوون 25:23وەک نووسراوە: ﴿یاقوبم خۆشویست بەڵام ڕقم لە عیسۆ بووەوە.﴾9:13 مەلاخی 1:2،3.مەلاخی 1:2
بەزەیی خودا
کەواتە چی بڵێین؟ ئایا خودا دادپەروەر نییە؟ حاشا! دواوتار 32:4چونکە بە موسا دەفەرموێ:
﴿میهرەبان دەبم لەگەڵ ئەوەی میهرەبان دەبم و
بە بەزەیی دەبم لەگەڵ ئەوەی بەزەییم پێیدا دێتەوە.9:15 وەک ئەوەی خودا بە موسا دەفەرموێت: بە ویستی خۆمە کێی بمەوێت لەگەڵی میهرەبان و بە بەزەیی دەبم.﴾9:15 دەرچوون 33:19دەرچوون 33:19
کەواتە، بە ئارەزووی یەکێک و هەوڵدانی یەکێک نییە، بەڵکو لە خوداوەیە کە بەزەیی هەیە. نووسراوە پیرۆزەکە بە فیرعەون دەفەرموێ: ﴿لەبەر ئەوە تۆم هێشتووەتەوە بۆ ئەوەی توانای خۆم لە تۆدا دەربخەم، تاکو لە هەموو زەویدا ناوم ڕابگەیەنرێت.﴾9:17 دەرچوون 9:16 دەرچوون 9:16; دەرچوون 14:4کەواتە خودا بەزەیی بەوە دێتەوە کە دەیەوێت و ئەوەش دڵڕەق دەکات کە دەیەوێت.
ئینجا پێم دەڵێی: «ئیتر بۆچی خودا هێشتا خەتابارمان دەکات؟ کێ دەتوانێت لە دژی خواستی ئەو ڕابوەستێت؟» ئیشایا 46:10; یەرمیا 49:19ئەی مرۆڤ تۆ کێیت وەڵامی خودا دەدەیتەوە؟ ﴿ئایا دروستکراو بە دروستکەری دەڵێ: «بۆچی وا دروستت کردم؟»﴾9:20 ئیشایا 29:16؛ 45:9 ئیشایا 29:16; ئیشایا 45:9ئایا گۆزەکەر دەسەڵاتی بەسەر قوڕدا نییە لە هەمان قوڕ دەفرێک بۆ ڕێزلێنان و یەکێکی دیکەش ئاسایی دروستبکات؟یەرمیا 18:4; یەرمیا 18:6; دووەم تیمۆساوس 2:20
بەڵام چی دەبێت ئەگەر خودا بیەوێت تووڕەیی دەربخات و توانای خۆی ئاشکرا بکات، بە پشوودرێژی زۆرەوە بەرگەی ئەو دەفرانەی تووڕەیی بگرێت کە بۆ لەناوبردن ئامادە کراون؟ ڕۆما 2:4چی دەبێت ئەگەر ئەمە بکات تاکو دەوڵەمەندی شکۆی خۆی لەسەر ئەو دەفرانەی بەزەیی ئاشکرا بکات کە پێشتر بۆ شکۆمەندی ئامادەی کردوون؟ ڕۆما 8:28لەناو ئەواندا ئێمەشی بانگکردووە، نەک تەنها لە جولەکە، بەڵکو لە نەتەوەکانیش. ڕۆما 3:29وەک لە هۆشەعدا دەفەرموێ:
﴿ئەوەی گەلی من نییە ناوی دەنێم گەلی خۆم و
ئەوەی خۆشەویست نییە بە خۆشەویست،﴾9:25 هۆشەع 2:23 هەروەهاهۆشەع 2:23; یەکەم پەترۆس 2:10
﴿لەو شوێنەی پێیان گوترا:
«ئێوە گەلی من نین،»
لەوێدا «بە ڕۆڵەکانی خودای زیندوو ناودەبردرێن.»﴾9:26 هۆشەع 1:10هۆشەع 1:10
ئیشایاش دەربارەی ئیسرائیل هاوار دەکات:
﴿ئەگەر ژمارەی نەوەی ئیسرائیل بەقەد لمی دەریا بێت،
تەنها پاشماوەیان ڕزگاری دەبێت،
چونکە یەزدان بە خێرایی دوا بڕیاری خۆی بەسەر زەویدا جێبەجێ دەکات.﴾9:28 ئیشایا 10:22،23.ئیشایا 10:22
وەک ئیشایا پێشتر گوتوویەتی:
﴿ئەگەر یەزدانی سوپاسالار نەوەی بۆ نەهێشتباینایەوە،
وەک سەدۆممان9:29 بڕوانە پەیدابوون 18 و 19. لێ دەهات و لە عەمۆرا دەچووین.﴾9:29 ئیشایا 1:9ئیشایا 1:9; پەیدابوون 19:24
کەواتە چی بڵێین؟ ئەو نەتەوانەی بۆ بێتاوانبوون کۆششیان نەکرد، بێتاوانبوونیان بەدەستهێنا، ئەو بێتاوانبوونەی بە باوەڕە. ڕۆما 10:20کەچی ئیسرائیل بە شەریعەتی تەورات کۆششیان کرد بۆ بێتاوانبوون، بەو شەریعەتە پێی نەگەیشتن. ڕۆما 11:7بۆچی؟ چونکە بە باوەڕ نەبوو، بەڵکو لەسەر بنچینەی کردار بوو. ئەوسا بۆیان بوو بە کۆسپ و تەگەرە و ساتمەیان لێکرد، هەروەک نووسراوە:
﴿ئەوەتا بەردێک بۆ کۆسپ لە سییۆن دادەنێم،
تاشەبەردێکیش کە لێی بکەونە خوارەوە،
بەڵام ئەوەی پشتی پێ ببەستێت شەرمەزار نابێت.﴾9:33 ئیشایا 8:14 و ئیشایا 28:16ئیشایا 8:14; ئیشایا 28:16; زەبوورەکان 118:22; مەتا 21:44; مەرقۆس 12:10; لۆقا 2:34; لۆقا 20:17