پەندەکانPr پەندەکانی سلێمانProverbi, بەشcapitolo پەندەکانی سلێمانProverbi di Salomone, بەشcapitolo 19

Traduzioni Confronta

هەژارێک ڕێگای تەواوەتی گرتبێت

باشترە لەوەی زمان خوار و گێلە.پەندەکان 28:6

دڵگەرمی بەبێ زانیاری باش نییە و

ئەوەی پەلە بە پێیەکانی بکات بە هەڵەدا دەچێت.پەندەکان 6:18

مرۆڤ بە گێلایەتییەکەی ڕێگای خۆی وێران دەکات،

کەچی دڵی لە دژی یەزدان هەڵدەچێت.یاقوب 1:13

دەوڵەمەندیێتی برادەری زۆر پەیدا دەکات،

بەڵام هەژار برادەرەکەشی لێی جیا بووەتەوە.پەندەکان 14:20

شایەتی درۆزن بێ سزا نابێت،

ئەوەی درۆ پەخش دەکات دەرباز نابێت.دواوتار 19:19

زۆر کەس هەوڵی بەدەستهێنانی ڕەزامەندی میر دەدەن،

هەمووش دۆستی پیاوی بەخشندەن.

پیاو هەژار بێت براکانی خۆشی ڕقیان لێی دەبێتەوە،

لەوەش زیاتر هاوڕێیەکانی لێی دوور دەکەونەوە!

بە پاڕانەوەکانی دوایان دەکەوێت،

بەڵام بێ سوودە.

ئەوەی دانایی دەست بکەوێت خۆی خۆشدەوێت،

ئەوەی بایەخ بە تێگەیشتن بدات چاکە دەدۆزێتەوە.

شایەتی درۆزن بێ سزا نابێت،

ئەوەی درۆ پەخش بکات لەناودەچێت.پەندەکان 21:28

گێل خۆشگوزەرانیی لێ ناوەشێتەوە،

لەوەش زیاتر دەسەڵاتداربوونی کۆیلە بەسەر میرانەوە.پەندەکان 30:21

وریایی مرۆڤ تووڕەبوونی خاودەکاتەوە،

شانازیشی لێبوردنە لە یاخیبوون.پەندەکان 14:29

هەڵچوونی پاشا وەک نەڕەی شێرە،

بەڵام ڕەزامەندییەکەی وەک شەونمە بەسەر گیاوە.ئەستێر 7:9; ڕۆما 13:4

کوڕی گێل ماڵوێرانی باوکیەتی،

ناکۆکی ژنیش دڵۆپەکردنی بەردەوامە.پەندەکان 10:1

ماڵ و سامان میراتی باوکانە،

بەڵام ژنی وریا لەلایەن یەزدانەوەیە.پەندەکان 18:22

تەمبەڵی خەوی قووڵ دەهێنێت،

کەسی سست برسی دەبێت.

ئەوەی ڕاسپاردە19‏:16 تەوراتی موسا.‏ بپارێزێت گیانی خۆی دەپارێزێت،

بەڵام ئەوەی بە سووکی بڕوانێتە ڕێگای خۆی لەناودەچێت.پەندەکان 3:21; لۆقا 11:28

ئەوەی بەزەیی بە هەژاردا بێتەوە قەرز بە یەزدان دەدات،

ئەویش پاداشتی چاکەکەی دەداتەوە.زەبوورەکان 41:1; مەتا 10:42; مەتا 25:40

کوڕەکەت تەمبێ بکە ئەوەندەی ئومێدی تێدایە،

مەبە هۆکاری مردنی.پەندەکان 13:24; پەندەکان 23:13

ئەوەی زۆر تووڕە بێت بەرگەی ئەنجامەکەی دەگرێت،

چونکە ئەگەر جارێک فریای بکەویت دەبێت دووبارەی بکەیتەوە.

گوێ لە ڕاوێژ بگرە و تەمبێکردن وەربگرە،

بۆ ئەوەی دانا بیت لە دواڕۆژت.

مرۆڤ پلانی زۆری لە دڵدایە،

بەڵام تەنها ڕاوێژی یەزدان دەچەسپێت.ئەیوب 23:13; پەندەکان 16:1

ئارەزووی مرۆڤ لە خۆشەویستی نەگۆڕە،

هەژار لە پیاوی درۆزن باشترە.

لەخواترسی بۆ ژیانە،

بە تێری دەنوێت و خراپە بەسەری ناکاتەوە.

تەمبەڵ دەست دەخاتە ناو قاپ،

تەنانەت بۆ دەمیشی نابات.پەندەکان 26:15

لە گاڵتەجاڕ بدە و ساویلکە ژیر دەبێت،

تێگەیشتوو سەرزەنشت بکە زانیاری تێدەگات.پەندەکان 21:11

ئەوەی باوکی تاڵان بکات و دایکی دەربکات،

کوڕێکە مایەی شەرمەزاری و ڕیسوایی.پەندەکان 15:20

ڕۆڵە، ئەگەر وازت لە گوێگرتن لە ڕاوێژ هێنا،

لە وتەکانی زانیاری گومڕا دەبیت.

شایەتی دڵڕەش گاڵتە بە دادپەروەری دەکات،

دەمی بەدکارانیش تاوان قووت دەدات.ئەیوب 15:16

سزا بۆ گاڵتەجاڕەکان ئامادەکراوە،

لێدانیش بۆ پشتی گێلەکان.