ئیشایا ئیشایا, بەش ئیشایا, بەش 21
سروشێک سەبارەت بە بابل
سروشێک سەبارەت بە چۆڵەوانی نزیکی دەریا21:1 دەکرێت مەبەست لە ناوچەی خوارووی خاکی بابل بێت کە نزیکی کەنداوی فارس.:
وەک گەردەلوول لە باشوور هەڵدەکات،
لە چۆڵەوانییەوە دێت،
لە خاکێکی ترسناک.
ئەم بینینە ترسناکەم بۆ ئاشکرا کراوە:
ناپاک ناپاکی دەکات و تاڵانکەر تاڵان دەکات.
سەربکەوە ئەی ئیلام! گەمارۆ بدە ئەی میدیا!
کۆتاییم هێنا بە هەموو ئاخ هەڵکێشانەکەی.ئیشایا 22:6; یەرمیا 49:35; کردار 2:9
لەبەر ئەوە کەلەکەم پڕ بووە لە ئازار،
ژانێک منی گرت، وەک ژانی منداڵبوون،
سەرسام بووم لە گوێگرتن،
واقم وڕما لە بینین.یەرمیا 4:19; میخا 1:8; ئیشایا 13:8
سەرم لێ شێوا،
ترس منی لەرزاند،
زەردەپەڕی خۆشیی منی
کردە تۆقین.ئیشایا 15:5
خوان ئامادە دەکەن،
ڕایەخ ڕادەخەن،
دەخۆن و دەخۆنەوە!
هەستن ئەی میران!
قەڵغان چەور بکەن!یەرمیا 6:4
پاشان پەروەردگار ئەمەم پێ دەفەرموێت:
«بڕۆ ئێشکگر بە پێوە ڕابگرە،
ئەوەی دەیبینێت با ڕایبگەیەنێت.زەبوورەکان 121:4
کاتێک چەند گالیسکەیەک دەبینێت،
لەگەڵ ئەسپ سوار جووت جووت،
سواری گوێدرێژ یان سواری وشتر،
با بە تەواوی گوێی شل بکات،
زۆر شلی بکات.»
ئینجا ئێشکگرەکە هاواری کرد:
«گەورەم، من ڕۆژانە لەسەر قوللەی چاودێرییەکە ڕاوەستاوم،
هەموو شەوانیش لە بنکەی پاسەوانێتییەکەم دەمێنمەوە.حەبەقوق 2:1
ئەوەتا پیاوێک بە سواری گالیسکە هاتووە،
لەگەڵ ئەسپ سوار جووت جووت.
وەڵامی دەداتەوە و دەڵێت:
”کەوتووە، بابل کەوتووە!
هەموو وێنەی خوداوەندەکانی
بەرەو زەوی شکان!“»یەرمیا 51:8; ئاشکراکردن 14:8; ئاشکراکردن 18:2; ئاشکراکردن 18:10
ئەی خەڵکینە، کە لەسەر جۆخین جەنجەرکراون،
ئەوەی لە یەزدانی سوپاسالارەوە بیستوومە
لە خودای ئیسرائیلەوە پێتان ڕادەگەیەنم.ئیشایا 25:10; یەرمیا 51:33; میخا 4:13
سروشێک سەبارەت بە ئەدۆم
سروشێک سەبارەت بە دوما:
لە سێعیرەوە هاوارم بۆ دەکرێت،
«ئێشکگر، شەو چەندی ماوە؟
ئێشکگر، شەو چەندی ماوە؟»
ئێشکگرەکەش21:12 مەبەست لە پێغەمبەر ئیشایایە. وەڵام دەداتەوە:
«بەیانی دێت، هەروەها شەویش.
ئەگەر داواکارن، داوا بکەن،
بگەڕێنەوە، وەرن.»
سروشێک سەبارەت بە عەرەبستان
سروشێک سەبارەت بە عەرەبستان:
ئەی کاروانی دیدانییەکان،
ئەوانەی لەنێو دەوەنەکانی عەرەبستان شەو بەسەردەبەن،یەرمیا 25:23
بەرەوپیری تینوو، ئاو بهێنن.
ئەی دانیشتووانی خاکی تێما،
بە نانەوە بەرەو ڕووی هەڵاتوو بچن،پەیدابوون 25:3; پەیدابوون 25:15
چونکە لە ڕووی شمشێر هەڵاتوون،
لە ڕووی شمشێری هەڵکێشراو،
لە ڕووی کەوانی توندکراو،
لە ڕووی سەختی جەنگ.
پەروەردگار ئەمەم پێ دەفەرموێت: «دوای یەک ساڵی ڕەبەق، هەموو شکۆمەندی قێدار بەسەردەچێت و ئیشایا 16:14; یەرمیا 49:28پاشماوەی پاڵەوانە کەوان بەدەستەکانی نەوەی قێدار ژمارەیان کەم دەبن، چونکە یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل فەرمووی.»ئیشایا 22:25; ئیشایا 25:8