مەتامتی مەتامتی, بەشباب مزگێنی بەپێی نووسینی مەتاسرگذشت عیسی مسیح نوشتهٔ متی, بەشباب 1

ترجمه‌ها مقایسه

بنەچەی عیسا

ئەمە ڕەچەڵەکی عیسای مەسیحە، کوڕی داود، کوڕی ئیبراهیم:لۆقا 3:23

بەم شێوەیە هەموو نەوەکان لە ئیبراهیمەوە هەتا داود چواردە نەوەن، لە داودەوە هەتا ڕاپێچکردنەکە بۆ بابل چواردە نەوەن، لە ڕاپێچکردنەکەشەوە بۆ بابل هەتا مەسیح چواردە نەوەن.

لەدایکبوونی عیسا

لەدایکبوونی عیسای مەسیح بەم شێوەیە بوو: کاتێک مریەمی دایکی دەستگیرانی یوسف بوو، پێش ئەوەی بگوازرێتەوە، دەرکەوت کە بەهۆی ڕۆحی پیرۆزەوە سکی پڕبووە. لۆقا 1:27یوسفی دەستگیرانی کە پیاوێکی چاک بوو، نەیویست ئابڕووی ببات، بڕیاری دا بە نهێنی دەستی لێ هەڵبگرێت.

کاتێک بیری لەم شتانە دەکردەوە، فریشتەیەکی یەزدان هاتە خەونی و پێی فەرموو: «ئەی یوسفی نەوەی داود، مەترسە لەوەی مریەم بهێنیت، چونکە ئەوەی ئەو سکی پێی هەیە لە ڕۆحی پیرۆزە. کوڕێکی دەبێت ناوی دەنێیت عیسا1‏:21 یۆنانی: یێسوس‏. عیبری: یەشوع‏. واتا (خودا ڕزگار دەکات.)‏، چونکە گەلەکەی لە گوناهەکانیان ڕزگار دەکات.»لۆقا 1:31; کردار 4:12; یەکەم یۆحەنا 2:2; ڕۆما 3:24

ئەمانە هەمووی ڕوویدا تاکو ئەوەی یەزدان لە ڕێگەی پێغەمبەرەکە1‏:22 مەبەست لە پێغەمبەر ئیشایایە.‏ فەرموویەتی بێتە دی: ﴿ئەوەتا پاکیزەیەک سکی دەبێت و کوڕێکی دەبێت، ناوی لێ دەنێن ئیمانوێل،﴾1‏:23 ئیشایا 7‏:14‏‏ کە بە واتای خودا لەگەڵمانە دێت.ئیشایا 7:14

کاتێک یوسف لە خەو هەستا، ئەوەی فریشتەکەی یەزدان فەرمانی پێدابوو ئەنجامی دا و ژنەکەی گواستەوە. بەڵام هەتا کوڕەکەی نەبوو لەگەڵی جووت نەبوو، ئینجا ناوی لێنا عیسا.لۆقا 2:21