پەندەکانPro پەندەکانی سلێمانPřísloví, بەشkapitola پەندەکانی سلێمانKniha přísloví, بەشkapitola 25

Překlady Porovnat

پەندەکانی دیکەی سلێمان

ئەمانەش هەر پەندی سلێمانن کە پیاوەکانی حەزقیای پاشای یەهودا نووسیویانەتەوە:

شکۆمەندیی خودا لە شاردنەوەی بابەتدایە،

شکۆمەندیی پاشایانیش لە لێکۆڵینەوەی بابەتدایە.دواوتار 29:29; ڕۆما 11:33

هەروەک ئاسمان بۆ بەرزییە و زەوی بۆ قووڵییە،

دڵی پاشایانیش ناپشکنرێت.پەندەکان 20:5

خڵت لە زیو داماڵە،

ئەو کاتە دەتوانرێت کەرەستەی لێ دروستبکرێت.

بەدکار لەبەردەم پاشا داماڵە،

بە ڕاستودروستی تەختەکەی دەچەسپێت.پەندەکان 20:8

لەبەردەم پاشا خۆت بەرز مەکەرەوە،

لە شوێنی گەورە پیاوان ڕامەوەستە.

وا چاکترە پێت بگوترێت: «سەربکەوە بۆ ئێرە،»

نەک لەلای میر تەریق بیتەوە.

ئەوەی بە چاوی خۆت بینیت،لۆقا 14:9

خێرا مەیبە بۆ دادگا،

چونکە لە کۆتاییەکەی چی دەکەیت

ئەگەر دراوسێکەت شەرمەزاری کردیت؟

کە باسی کێشەکەت دەکەیت لەگەڵ دراوسێکەت،

نهێنی خەڵکی دیکە مەدرکێنە،

نەوەک گوێگرێک شەرمەزارت بکات،

جا ناوە زڕاوەکەت لێ نابێتەوە.

سێوێکی زێڕە و لە زیو گیراوە،

ئەو قسەیەی لە کاتی خۆیدا دەکرێت.

وەک گوارەی زێڕە و خشڵی زێڕی بێگەردە،

سەرزەنشتی دانا بۆ گوێی بیسەر.

وەک ساردی بەفرە لە ڕۆژی دروێنەدا،

نوێنەری دەستپاک بۆ ئەوانەی دەینێرن،

دڵی گەورەکانی فێنک دەکاتەوە.

هەور و بای بێ بارانە،

ئەوەی شانازی بە دیاری بکات و نەیبەخشێت.یاقوب 2:16

بە نەسرەوتن فەرمانڕەوا قایل دەکرێت،

زمانی نەرمیش ئێسک دەشکێنێت.پەندەکان 15:1

ئەگەر هەنگوینت دۆزییەوە بەگوێرەی پێویست بیخۆ،

ئەگینا پڕ دەبیت و دەیڕشێنیتەوە.پەندەکان 24:13

بە کەمی پێت لە ماڵی دراوسێکەت دابنێ،

ئەگینا لێت تێر دەبێت و ڕقی لێت دەبێتەوە.

وەک کوتەک و شمشێر و تیری تیژە،

ئەوەی شایەتی درۆ لەسەر دراوسێکەی بدات.زەبوورەکان 59:7

وەک ددانی کلۆر و قاچی لەجێ چووە،

پشتبەستن بە ناپاک لە ڕۆژی تەنگانەدا.

وەک داکەندنی بەرگ لە ڕۆژی سەرمادا،

یان سرکەیە بەسەر سۆدەدا،25‏:20 لە تێکەڵکردنی سرکە و سۆدەدا کارلێکی کیمیایی ڕوودەدات، هەڵدەچێت و ئۆکسجینی لێ دەردەچێت.‏

چڕینی گۆرانی بۆ دڵتەنگ.

ئەگەر دوژمنەکەت برسی بوو نانی دەرخوارد بدە،

ئەگەر تینووی بوو ئاوی بدەرێ.

بەمە پشکۆ لەسەر سەری کەڵەکە دەکەیت،25‏:22 بەم کارە شەرمەزار دەبێت و پەشیمانی دەکەیتەوە.‏

یەزدانیش پاداشتت دەداتەوە.ڕۆما 12:20; یەکەم ساموئێل 24:19

بای باکوور باران دەهێنێت،

زمانی پاشملەش ڕووی گرژ.

باشترە لە گۆشەی سەربانێک نیشتەجێ بیت،

نەک ماڵێکی هاوبەش لەگەڵ ژنێکی شەڕانی.پەندەکان 21:9

وەک ئاوی ساردە بۆ گیانێکی شەکەت،

هەواڵی خۆش لە وڵاتێکی دوور.پەندەکان 15:30

وەک کانییەکی لێڵ و بیرێکی بۆگەنە،

ئەو کەسە ڕاستودروستەی لەبەردەم بەدکار کۆڵ دەدات.

زۆر خواردنی هەنگوین باش نییە،

ڕێزدار نابێت ئەوەی داوای ڕێزلێنان بۆ خۆی دەکات.پەندەکان 25:16; ڕۆما 12:3

وەک شارێکی ڕووخاوی بێ شوورایە،

ئەو پیاوەی بەسەر خۆیدا زاڵ نەبێت.